نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی
گۆڕان لە ساڵی ١٩٩٩ چاوپێکەوتنێکی درێژی لەبارەی کێشەکانی ژیانی و تێڕوانینی بۆ
پرسە تایبەتەکانی ژنان و ڕێکخراوەکان و پرسی کۆمەڵگای مەدەنی و بابەتە تایبەتەکانی
وەک سێکس و پۆرنۆ و گەی ئەنجامداوە و سپیش دەقی چاوپێکەوتنەکە بڵاودەکاتەوە.
سالار حەمە عەلی لە ساڵی ١٩٩٩دا چاوپێکەوتنی
لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەرکردە و کەسایەتی دیار و چالاکوانی ژنان ئەنجامداوە، و
دواتر لە کتێبێکدا لە ژێر ناونیشانی "کێشەی ئافرەتان و بزووتنەوەی ژنان لە
نێوان وەهم و واقیعدا" سەرجەم ئەو دیالۆگ و چاوپێکەوتنانەی بڵاوکردووەتەوە.
لەو چاوپێکەوتنە زۆرێک لە کەسایەتییەکان لە
ئیسلامی و عەلمانی و چەپەکان، باس لە بۆچوونی خۆیان و ڕێگا چارەی خۆیان دەکەن بۆ
پرسەکانی کێشەی ئافرەتان، یەکێک لە دیارترین ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ
ئەنجامدراوە نەوشیروان مستەفایە و پێشتریش سپی چاوپێکەوتنەکەی مەلا کرێکار، کە
لەسەر هەمان پر بوو بڵاویکردەوە.
نەوشیروان لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت لە
کوردستان کێشەیەک نییە بە ناوی کێشەی ژنانە و دەشڵێت کە لە ژیانیدا کەسی نەکوشتووە و "گەی"یش بە کارێکی قێزەون ناودەبات.
لەم کتێبەدا کە تەنها ٥٠٠ دانەی لێ چاپکراوە، چەندین چاوپێکەوتنی دیکەی تێدایە لەسەر هەمان پرس. سپی لەبەر گرنگی پرسەکە بەشێکیان بڵاودەکاتەوە.
ئەمە دەقی چاوپێکەوتنەکە