پێنج هەنگاو بۆ ئەوە به 90 چركه بەرامبەرەكەت خۆشی بوێیت
نیكۆلاس بۆتمان خاوه‌نی كتێبی "چۆن وا ده‌كه‌ی خه‌ڵكی به 90 چركه خۆشیان بوێیت؟"، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێنج هه‌نگاو هه‌یه هه‌ركه‌س بیگرێته به‌ر، به ئاسانی له یه‌كه‌م بینینه‌وه ده‌چێته دڵی به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه.
یه‌كه‌م هه‌نگاو كه بۆتمان له كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه، پێویسته مرۆڤ له ڕووی جه‌سته‌یی و هزرییه‌وه به ته‌واوی كراوه‌بێت، با ده‌سته‌كانی له گیرفانی نه‌بن و ئازادیان بكات، بۆ یه‌كه‌م بینین، با چاكه‌تێكی له‌به‌ر بێت و قۆپچه‌كانی كراوه بن. له ڕووی ده‌روونیشه‌وه پێویسته به‌وپه‌ڕی گه‌شییه‌وه سڵاو بكات و زۆر ئه‌رێنیی و ده‌م به‌خه‌نده بێت.
دووه‌م گرنگی كه باسی كردووه، بریتییه له زمانی چاو، پێویسته هه‌میشه سه‌یری چاوی به‌رامبه‌ر بكه‌یت، نابێ سه‌رنجت بۆ چوارده‌وری بڕوات، ته‌نیا ڕوو له‌و بكه و وای نیشان بده جگه له‌و و قسه‌كانی، هیچ شتێكی تر سه‌رنجت ڕاناكێشێ.
سێیه‌مین ئه‌وه‌یه، به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بدوێ و گوێی لێ بگره، ده‌بێ له قووڵایی دڵته‌وه ئه‌وه بكه‌ی، چونكه هه‌رگیز زه‌رده‌خه‌نه‌ی یه‌كه‌م بینین له‌یاد ناكرێ.
كاتێك سڵاوی لێ ده‌كه‌ی، وه‌ك له كتێبه‌كه‌دا هاتووه ده‌بێ پیشانی بده‌ی كه خۆشحاڵی به ناسینی، ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌ی كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، زیاتر له جارێك ناوی بهێنه، تا سۆزداریی ته‌واو له یهكتربینینهكهتاندا دروست ده‌بێ. ئه‌مه‌ش خاڵی چواره‌م بوو.
پێنجه‌م خاڵیش بریتییه له‌وه‌ی نابێ هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی ده‌تانه‌وێ بیكه‌ن، به په‌له بیانڵێیت، پێویسته زیاتر ده‌رفه‌ت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بده‌ی قسه‌ی خۆی بكات، تۆ زیاتر گوێگر بیت.
PM:02:29:23/05/2017