شەش هۆكاری بۆ ئەوەی ژنێك خیانەت لەهاوسەرەكەی بکات

بۆ زۆرێك لەو پیاوانەی لە ژنەكانیان جیابوونەوەتەوە بەردەوام ئەم پرسیارە لەخۆیان دەكەن كە "من چیم كردبوو كە بەجێی هێشتم؟".

لەخوارەوە شەش هۆكاری ژنان بۆ جیابوونەوە دەخوێننەوە:

1. ژنان دەبێت قسە بكەن
ژن دەبێت قسە بكات‌و لەم رێگەوە هەستی هاوڕێیەتی‌و یەكدڵی لەناخیدا بەهێز دەبێت. هەندێ لەژنان دەگەن بەوەی كە چیتر بابەتێكی سەرنجڕاكێش بۆ قسەكردن نەماوە‌و دەست بە گلەیی‌و گازندە دەكەن‌و یەكێك لەو خاڵانە، چیرۆكی ئاشنایی لەگەڵ پیاوانی بێگانە گلەیی كردن لە بارودۆخی ژیان‌و هاوسەر لەلای پیاوانی بێگانەیە.
ژنان ئەگەر نەتوانن لەگەڵ هاوسەرەكانیان قسە بكەن یان هەست بكەن قسەكانیان بۆ هاوسەرەكانیان سەرنج راكێش نیە، بەدوای گوێیەك دەگەرێن كە ئامادە بێت قسەكانیان ببیستێت. ئەگەرچی پیاوان كەم قسە دەكەن بەڵام چەند رستەیەكی سادە وەك "خۆشمدەوێی" یان وەسفی جلوبەرگ‌و روخساری هاوسەر، ژنان دڵخۆش دەكات.

2. ساردبونەوەی سێكسی پیاوان
ژنان ئەگەر لەگەڵ ساردبوونەوەی سێكسی هاوسەرەكانیان بەرەوڕوو بن‌و بیر لەوە بكەنەوە كە چیتر وەك جاران ناتوانن وروژێنەر بن، توشی خەمۆكی دەبن‌و زۆرجاریش توشی توڕەیی دەبن. پیاوان دەبێت بزانن كە لەم سەردەمەدا رێگەی هەڵاتن یان لادان لەم خەمۆكی‌و توڕەییانە بۆ ژنان زۆر زیاترە لە جاران. تەڵاقیش یەكێك لە رێگەكانی كاردانەوەی ژنانە بەو بابەتە.

3. هەستی خۆشیی‌و چێژوەرگرتن لە پەیوەندییەكی سێكس تەواو بووبێت
زۆرێك لە پیاوان بە سەرسوڕمانەوە دەپرسن "ئێمە خۆ زۆر باش بووین، ئێ بۆ؟؟". لێرەدا پێویستە "باشبوون" پێناسە بكەین. ژنان زۆر سەرنجی ئەوە دەدەن كە ئایا بوونیان لە ژیانی هاوسەریدا گرنگیی هەیە یان نا؟ ئەگەر وتەكانیان، هەڵسوكەوتیان، خۆجوانكردنیان‌و جلوبەرگیان بۆ هاوسەرەكانیان گرنگ نەبێت‌و ئەگەر هەست بكەن كە "ژن" بونیان بۆ هاوژینەكەیان سەرنج راكێش نیە، ئەوا توشی خەمۆكی‌و ساردبوونەوە لە ژیانی هاوبەش دەبن.
زۆرێك لە ژنانیش ئەگەر بەم قۆناغە گەیشتن، بیر لە شتی نوێ‌و هاوڕێی نوێ، وەك سەردەمی پێش هاوسەرگیریی دەكەنەوە.

4. ژنان هەوڵدەدەن لەدەرەوەی هاوسەرگییی لەگەڵ كەسێكی دیكە پەیوەندی بگرن
ئەمە راستییە، چونكە ئەم رۆژانە بۆ ژنان زیاتر بەردەستە. ئەوان هەموو رۆژێك دەچنەسەركار كە پڕە لەو پیاوانەی كە دەتوانن لەنزیكەوە لەگەڵ تایبەتمەندییەكانیان ئاشنا بن. لەم رۆژانەدا ژنان بە تەنیایی دەتوانن بەهۆی كارەوە سەفەر بكەن، بە ئاسانی دەتوانن ئینترنێت‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار بێنن.
بەخۆشحاڵییەوە ئەم هۆكارە لەناو هەموو ژناندا بوونی نیە، بەڵام ئەگەر ژیانێكی هاوسەریی شیاوی نەبێت، رەنگە ببێتە هۆكارێك.

5. ئەو پیاوانەی لەناو ژیانیاندان، لەگەڵیان باش نەبوون
ژنان لە منداڵییەوە وابیردەكەنەوە كە هەموو پیاوان، شازادەیەكی جوان‌و میهرەبانن، بەڵام هەندێ لەژنان لە كردەوەدا بێجگە لە بێڕێزی‌و نامیهرەبانییان لە پیاوان نەبینینوە. ئەگەر رێز لە ژنان بگیرێت ئەوان زیاتر هەوڵ بۆ پاراستنی ژیانی هاوسەریی دەدەن.

6. تۆڵەكردنەوە
كاتێك ژنێك بزانێت هاوسەرەكەی لەدەرەوەی ژیانی هاوسەریی لەگەڵ كەسێكی دیكەدا پەیوەندی سێكسی بووە، لەیەكەمین هەنگاو هەوڵدەدات تۆڵەبكاتەوە‌و هاوشێوەی هاوسەرەكەی پەیوەندیی لەگەڵ كەسی دیكە بكات. زۆرێك لەژنان پاش خیانەتی هاوسەرەكانیان بەو ئەنجامە دەگەن كە چیتر ئەوان لێكدابڕاون‌و پێویستە ئەویش كەسێكی نوێ بۆ خۆی پەیدا بكات.
سەرەڕای ئەوە خاتوو (Sally Webb) پێیوایە كە زانینی ئەم خاڵانە رەنگە رێگە لە "خیانەت" یان "رۆیشتن"ی ژنان بگرێت. بە بڕوای ئەو بوونی پەیوەندییەكی سێكسی لەدەرەوەی ژیانی هاوسەریی، وەڵامی گرفتەكانی ژیانی هاوسەریی نیە‌و هاوسەران باشترە پێش ئەوەی گرفتەكان گەورەتر بن، بیری لێبكەنەوە‌وە‌و هەوڵ بۆ چارەسەری بدەن.



PM:03:10:23/05/2017