ئەیسی میلان و مۆراتا رێکەوتن


رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت لە چاپی ئەمرۆیدا ئاشکرای دەکات هەردوو لایەنی یانەی ئەیسی میلان و مۆراتای هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید رێکەوتوون ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بچێتە یانە ئیتاڵیەکە.

رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە مۆراتاو خێزانەکەی رازی بوون کە بچنە یانەی میلان و یانە ئیتاڵیەکەش ئامادەیی نیشانداوە بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ریاڵ مەدرید و ساڵانەی ٧،٥ بەو یاریزانە وەکوو موچە بدات، ئەمەش دوای ئەوەی لە ریال مەدرید لە لایەن زیدانەوە یاری پێ ناکرێت و یەدەکە.



PM:12:55:25/05/2017