لە تەمەنی 100 ساڵیدا هاوسەرگیری دەكەن

پیاو و ژنێكی تەمەن سەد ساڵەی خانەی بەساڵاچووان پاش ئەو تەمەنە زۆرە هاوسەرگیری دەكەن.

ژن و پیاوێكی تەمەن 100 ساڵ كە لە خانەی بەساڵاچووان یەكتریان ناسیوە دەڵێن هیچ كات بۆ دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ درەنگ نییە.

ئارتۆر و فلۆرانس كە خەڵكی بەریتانیان ئاهەنگی لەدایك بوون و چاوپێكەوتنی نێوانیان بە ئامادەبوونی فەرمانبەرانی ئەو خانەی بەساڵاچووانە بوو كە تیایدا ژیان بەڕێ دەكەن.

ئەم ژن و پیاوە لە چەند ساڵی ڕابردوو هاوسەرەكانیان كۆچی دواییان كردووە و لە ئێستادا ئیرادەی پێكهێنانی ژیانێكی نوێیان هەیە.

ئارتۆر ڕۆژانە گوڵ ‌و شیرینی بۆ فلۆرانس دێنێت‌ و بە چەندین كاتژمێر پێكەوە وتووێژ دەكەن‌ و كاتەكانی خۆیان بەم شێوازە دەبەنەسەر.



PM:01:36:25/05/2017