دۆناڵد ترەمپ و میلانیا بەماچێك هەرا دەنێنەوە

دۆناڵد ترامپ ‌و میلانیا بە نیوە ماچێك جارێكی دیكە میدیاكانیان بەخۆیانەوە سەرقاڵ كردەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و هاوسەرەكەی و ئیڤانكای كچی لە سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردوویاندا بوونە جێی سەرنجی میدیاكان و لە نوێترین گرتە ڤیدیۆییە كە ماچێكی هەوایی ترامپ و هاوسەرەكەی نیشان دەدات وا لێكدەدرێتەوە كە پەیوەندی نێوانیان ئاڵۆزە.

پێشتر میلانیا لەچەند شوێندا ئامادە نەبوو دەستی ترەمپی هاوسەری بگرێت ئەوەش بووە جێی سەرنجی میدیاكان.

بەشێك لە چاودێرانی خێزانی لە ماڵپەڕە جیهانیەكاندا ئاماژە بەوە دەكەن دۆناڵد ترامپ و میلانیا رۆژ لەدوای رۆژ پەیوەندیان لاوازتر دەبێت، جیاوازییەكی زۆر لەنێوانیاندا بوونی. 



PM:02:08:25/05/2017