بە ٦٠ ملیۆن مانچستەرسیتی گرێبەستەکەی ئەنجامدا


رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویان کردەوە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی سەرکەوتوو بووە لە هێنان و یەکلاییکردنەوەی بێرناردۆ سێلڤای پۆرتوگالی و یاریزانی هێلی ناوەندی یانەی مۆناکۆی فەرەنسی.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان ئەو یاریزانە لە ئێستادا لە شاری مانچستەرەو چاوەڕوانی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکییە بۆی ئەنجام بدرێت، کە بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان هێنانی ئەو یاریزانە ٦٠ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی لەسەر سیتیزن کەوتووە.

سێلڤا تەمەنی ٢٢ساڵەو لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی یاری دەکات و پۆرتوگالییە.



PM:03:01:26/05/2017