بەم گیراوەیە لە ڕەمەزاندا ١٠ کلیلۆ کێشت کەمبکەرەوە

مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە مانگە گرنگەکان بۆ ڕۆژوەوانان و دەتوانن ئەوانەی قەڵەون بێ ئەوەی هیچ ڕێجیمێک بکەن ١٠ کیلۆ کێش داببەزێنن بە تەنها بەگیراوەیەکی میوە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەکخواردنی مۆز و پرتەقاڵ لە پارشێودا دەبێتە هۆی توانەوەی چەوریی و کەمبونەوەی کێش، پێویستە پەرداخێک ئاوی پرتەقاڵی سروشتیبهێنیت لەگەڵ یەک مۆز و کەمێک سەهۆڵ بۆ ئەوەی گیراوەکە دروست بکەیت.
مۆزەکە ورد بکە لەگەڵ ئاوی پرتەقاڵەکە و سەهۆڵەکەدا بیکەرە عەسارەیەکەوە، دوای ئەوەی بە جوانی تێکەڵ بوون دەتوانیت بیخۆیتەوە.

مۆز و پرتەقاڵ پێکەوە دەبنە هۆی توانەوەی چەوریی لەش بەتایبەت چەوریی ناوچەی سک، لەگەڵ ئەوەشدا ژەمێكی باش و بەهێزن بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوو دەبن.



PM:05:35:27/05/2017