ئایا لە کاتی ڕۆژوودا ماچکردن و سێکس ڕووژو دەشکێنێت؟

مامۆستای ئاینی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکردبوو  ڕۆژوو بە ماچی هاوسەرەکەت ناشکێت، بەڵام ناکرێت لە کاتی بەڕۆژووبوندا لەگەڵ هاوسەرەکەتدا سێکس بکەیت.

ڤیدیۆییەکی عەبدولقادر هەمزە، مامۆستای ئاینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە کە باس لەو هۆکارانە دەکات کە دەبنە هۆی شکاندنی ڕۆژوو، سەبارەت بە ماچکردنی هاوسەر لە کاتی بە ڕۆژووبوندا ڕایگەیاند "ماچکردن نابێتە هۆی ڕۆژووەکەی پێ بەتاڵ نابێتەوە، بەڵام باشترە ئەو کارە نەکات چونکە ڕەنگە بیبات بەرەوکاری قورستر، ئەگەر ئەو کەسە گەنج بێت باشترە لەگەڵ هاوسەرەکەشیدا نەخەوێت لە دوای بانگی بەیانییەوە، بەڵام بە گشتی ڕۆژوو بە ماچ ناشکێت".

ئایا ڕۆژوو بەتاڵ دەبێتەوە بەوەی کەسێک لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا قسەبکات، ئەو مامۆستا ئاینییە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێت کە ئەوە نابێتە هۆی شکاندنی ڕۆژوو بەڵام کارێکی نەشیاوی ئەنجامداوە.

هەروەها باسی لەوەشکرد کە هاوسەرەکان دەتوانن لە دوای ڕۆژوو شکاندنەوە تا بانگی بەیانی دەتوانن سێکس ئەنجام بدەم، باسی لەوەشکرد کە خووە نهێنی دەبێتە هۆی شکاندنی ڕۆژوو.



AM:01:07:28/05/2017