بۆ ئەم ئێوارەیەی ڕەمەزان کەباب بە فڕن ئامادە بکە

هەمیشە بیر لەوە دەکەنەوە لە ئێوارانی ڕەمەزاندا بە باشترین خۆراک و خۆشترین تام، ڕۆژووەوانان ڕۆژووەکانیان بشکێنن بۆ ئەم جارە شێوازێکی کەبابی تورکیمان بە فڕن بۆ ئامادە کردوون.

بۆ ئامادە کردنی ئەم کەبابە پێویستە ئەم پێداویستیانەمان هەبێت "کیلۆیەک گۆشت بە قیمەکراو، پارچەیەک چەوری، سێ تەماتە، نیو بیبەری سەوزی تونی هاڕڕاو، خوێ، نیو کەوچک ئاڵەتی ڕەش، کەمێک بە هارات و پیازێک.

قیمەکە دەخەینە قاپێکەوە سەرجەم پێکهاتەکانی وەک پیاز و بیبەری سەوز و خوێ و ئاڵەت و بەهاراتەکە تێکەڵاو دەکەین
پاشان قیمکە پان دەکەینەوە لەسەر سینییەک و چەورییە وردکراوەکە دەخەینە سەری و تەماتەش بە هەمان شێوە دواتر لە پلەی گەرمی ١٨٠ پلەدا لە فڕندا دایدەنێین.



AM:04:12:28/05/2017