حەمید عوسمان نوێترین كلیپی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی لاو حەمید عوسمان لەڕێگەی پەیجی تایبەتیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوێترین كلیپی خۆی بڵاوكردەوە.

گۆرانیەكە لە ئاوازی كەمال محەمەد و تێكستی سەلام موستەفا كاری میوزیكی لەلایەن فەرمان عوسمانەوە بۆ كراوە.

پێشتر ئەو گۆرانیە لەلایەن هونەرمەندی گۆرانیبێژ كەمال موحەمەدەوە وتراوە.

حەمید عوسمان،لەساڵی 1985 لەگەڕەكی ئیبراهیم پاشا لەدایكبووە و قۆناغی ناوەندی‌ و دواناوەندی هەر لەو گەڕەكە تەواوكردووە، بۆ یەكەمجار لەساڵی 1999 لەسەر ستەیج مەقامێكی هونەرمەندی كۆچكردوو حەمە جەزای وتۆتەوە و لە ئێستادا خاوەنی چەند ئەلبووم و كلیپێكە.





ئه‌م بابه‌ته 5076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:42:30/05/2017