لە رەمەزاندا خواردنی خورما سوودی چییە؟

پسپۆرانی بواری خواردن گەیشتوونەتە ئەو راستییەی خورما بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی بۆ رۆژوان چەندان سوودی هەیە:

بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس: ریشاڵ پێویستە بۆ بەهێزكردنی تەندروستی قۆڵۆن و جوڵەی باشی ریخۆڵەكان، وه‌هه‌روه‌هاهاوكارە لەپاككردنەوەی كۆئەندامی هەرس و بوار دان بەقۆڵۆن بۆ كاركردن لەسەر ئەوپەڕی تواناو ئاست، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردنی قۆڵۆن و شێرپەنجەی قۆڵۆن و مایەسیری.

بۆ بەهێزكردنی تەندروستی دڵ: ئەمەش ریشاڵی تێدایە بۆ دڵ باشە.
خواردنی خورما سوودی هەیە بۆ دابەزینی ئاستی فشاری خوێن: توێژینەوەكان دەریانخستووە كە مەگنیسیۆم هاوكارە لەدابەزاندنی فشاری خوێن سەرباری ئەوە پۆتاسیۆمی تێدایە كە هاوكارە لەكاری دڵدا بەشێوەیەكی باش و دابەزاندنی پەستانی خوێن.

خواردنی خورما دژە هەوكردنە: بەوپێیەی مەگنیسیۆمی تێدایە كەلەرێگەی زیادبوونی مەگنیسیۆمەوە ئاماژەكانی هەوكردن لەلەشدا نامێنێت.

دابەزینی مەترسی تووشبوون بەسەكتەی مێشك: دوای هەڵسەنگاندنی حەوت توێژینەوە بۆ ماوەی (14) ساڵ، توێژەران بۆیان دەركەوتووە كەمەترسی سەكتەی مێشك بەرێژەی (%9) دادەبەزێنێت بۆ هەر (100) میلیگرام مەگنیسیۆم كە كەسێك رۆژانە خەرجی دەكات.



AM:12:27:09/06/2017