بەوێنە...بە نەشتەرگەری جوانكاری هەمووانی ترساند

خانمێكی ئێرانی بەهۆی شێوەیەوە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان سەرقاڵ دەكات، چونكە نەشتەرگەری جوانكاری تەواو جوانیە سروشتیەكانی شاردووەتەوە و كاتێكی دەیبینیت نازانیت بوكەڵەیە یاخود ڕاستی.

هانیتا ڕەحیمی، خانمێكی ئێرانیە و خەڵكی تارانی پایتەختە، لە ئینستاگرام نزیكەی 14 هەزار هەوادارای هەیە و بەردەوام چاودێری چالاكیەكانی ڕۆژانەی دەكەن.

ناوبراو نەشتەرگەری جوانكاری بۆ تەواوی ڕووخساری ئەنجامداوە لە دەم و لوت و سەرڕوومەت برۆكانی و بەجۆرێك شێوەی وەك بوكەڵەیەكی لێهاتووە و سروشتی ڕووخساری تەواو شاردراوەتەوە.

بەهۆی ئەوەشەوە لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وێنەكانی بڵاودەكرێتەوە و بەشێكیان گاڵتەی پێدەكەن و بە ناشرین ناوی دەبەن و دەڵێن سروشتی جوانی تەواو لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە هەوادارانی لە لاپەڕەكەی خۆی لە ئینستاگرام هەمیشە وەسفی دەكەن و خۆشەویستی خۆیان بۆ دەردەبڕن.





ئه‌م بابه‌ته 4289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:37:18/06/2017