مەلەوانزانێكی ئەمریكی كە خاوەنی 23 میدالیای زێڕە لەگەڵ قرشێكدا پێشبڕكێ دەكات.
مایكل فیلیپسی مەلەوانزان ئەمریكی سەركێشیەكی سەرسوڕهێنەر ئەنجامدەدات و پێشبڕكێیەكی جیاوازی هەڵبژاردووە.
مایكڵ كە پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادە و خاوەنی 23 میدالیای زێڕە لە سەرجەم ئۆڵۆمپیادەكاندا، دەیەوێت پێشبڕكێیەكی سەرنجڕاكێش ئەنجامبدات و لەگەڵ قرشێكی سپیدا ركابەریبكات.
مایكڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەردا وێنەی قرشێكی پۆست كردووە و نوسیویەتی "دەمەوێت شتێك بكەم كە هەمیشە چاوەڕێی دەكەم و دەمەوێت ئەنجامی بدەم".
ركابەرییەكەی فیلیپس كە نازناوی قرشی پێبەخشراوە، لەگەڵ قرشی راستیدا لە مانگی داهاتوودا ئەنجامدەدرێت، ئەوەی جێی سەرنجیشە، مایكڵ خێرایی 6 میلە لە كاتژمێرێكدا، بەڵام قرشە دەریاییەكە خێراییەكەی زیاتر لە 25 میلە لە كاژێرێكدا.