ئەم دوو خۆشەویستە هەردووکیان ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە.. بزانە کامیان مندالیان دەبێت؟؟

جاسمین و ڕایان ئێستا دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن بەڵام ئەوەی ئەم دوو کەپڵە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە ئەوان هەردووکیان ڕەگەزی خۆیان گۆڕیوە و یەکێکیان پێشتر کوڕبووە و بووە بەکچ ئەوەی تریان بە پێچەوانەوە.

ڕایان لە سەرەتادا ناوی سارا بووە بەڵام کاتێک تەمەنی بووە بە ١٨ ساڵ ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە و وتویەتی "هه‌رگیز به‌ كچبونی خۆم ڕازی نه‌بووم له‌ ژیانمدا و هه‌میشه‌ وه‌ك كوڕان مامه‌ڵه‌م كردوه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا خۆشه‌ویسته‌كه‌شم وه‌ك خۆمه‌ و له‌من تێده‌گات" .

ئەوەی دیکەشیان لە تەمەنی چوار ساڵیدا ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە، ئەو دوو کەپڵە له‌ نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام یه‌كتریان ناسیوه‌ دواتر بونه‌ته‌ دوو عاشقی یەکتر، هه‌ربۆیە ئێستا بڕیاریانداوه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ن و به‌ڕای پزیشكه‌كانیش ده‌توانن منداڵیان ببێت، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كه‌ باوكه‌كه‌ منداڵی ده‌بێت نه‌ك دایكه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ڕه‌گه‌زی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وانه‌.



PM:02:48:19/06/2017