بە وێنە.. ئافرەتێک لە شوێنێکی پیرۆز خۆی رووتدەکاتەوە

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند" رۆژی یەک شەممە ئافرەتێک لە بەردەمی دیواری بۆراق خۆی رووتکردەوە".

پولیسی ئیسرائیلی  بەمیدیاکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە" ڕۆژی  یەکشەممەی ڕابردوو ئافرەتێکی تەمەن ٣٢ ساڵەیان ڕاگرتووە دوای ئەوەی تەواوی جل و بەرگەکانی لە بەردەم دیواری بۆراق داکەندووە لەو ناوچەیەی کە تەرخان کراوە بۆ ئافرەتان".

پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شوێنە بە پیروزترین شوێن لای یەهودیەکان لە شاری قودسی کۆن دادەنرێت، پیاوانی ئاسایش دەستبەجێ لاشەی ڕووتی ئەو ئافرەتەیانن بەپەلە داپۆشتووە بۆ خۆلادان لە ڕووداوی نەخوازراو  و دژوار لەگەل نوێژکەرانی یەهود کە لە شوێنەکەدا بوونیان هەبووە". 

ئەو دیوارە لای یەهودیەکان بە دیواری گریان (حائگ المبکی) ناسراوە وەلای موسڵمانانیش بە دیواری بوراق ناسراوە وە ئەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری قودس کە  لەساڵی ١٩٦٧ وە لە ژێر داگیرکاری ئیسرائیلدایە ، وە ئەهودیەکان وای دائەنێن کە دیواری گریان بەشێکی پاشماوەی هەیکەلی سلیمانە ، دوای ئەوەی ڕۆمەکان سالی ٧٠ی زاینی کاولیان کرد وە ئەم دیوارە ئەکەوێتە تەنیشت گۆڕەپانی مزگەوتی ئەقساوه.





ئه‌م بابه‌ته 10896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:09:19/06/2017