بەم پێکهاتەیە زۆر بەئاسانی لە ماڵەوە دووبارە تاڵە وەریوەکانی قژت بگەڕێنەوە


قژ وەرین پرۆسەیەکی سرروشتیە کە لە هەموو کەسێکدا ڕو دەدات ، کەواتە دڵگران مەبە ئەگەر بینیت چەند تاڵە موویەکی قژتلە کاتی خۆشۆریندا بوەرێتە سەر زەویەکە. لەراستیدا وەرینی ٥٠-١٠٠ تاڵلە رۆژێکدا ئاساییە .هەرچۆنێک بێت ئەگەر تێبینیت کرد موەکانی قژت لاواز بووە ئەوا هەر توشی قژوەرین ئەبیت. قژوەرین رودەدات لەبەر چەند هۆکاریک لەوانەشبۆماوەی ، نەخۆشی ، لە ئافرەتاندا مناڵبون ، بەکارهێنانی دەرمان .

سەرەکیترین هۆکار کەدەبێتە هۆی قژ وەرین ئەمانەن :

-باش خزمەت نەکردن،پیسبوون

-بۆماوەی، لاوازی مووکان

-نارێکی خۆراک

بەهۆی نەخۆشییەوە

-بەهۆی رێژەیەکی زۆری شەکرلەلەشدا

-قەلەقی

وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە

-مناڵبوون لە ئافەرەتاندا

-کەمی ئاسن

-تەمەنی بێئومێدی لە ئافرەتاندا

-دەرمان خواردن

بە دڵنیایەوە ئەمانە ئەو هۆکارانەن کە کاریگەری سەرەکیان هەیە لەسەر قژ وەرین، بەڵام نیگەران مەبەو بەم گیراوەیە تەڵە وەریوەکانی قژت بگەڕێنەوە:

چۆنیەتی ئامادە کردنی گیراوەکە ؛

٢ کەوچکێکی چا ڕۆنی گەرچەک

١ هێلکە یەک.

کەوچکی چا هەنگووینی پاڵفتە کراو

پێکهاتەکان بەباشی لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە ئەوەندەی قژت پێویستی بوو دەتوەنی زیاتر بیگریتەوە. پاشان بەجوانی بنی قژتی پی مەساژ بکە، لە قژت بگەرێ با بۆ ماوەی دوو کاتژمێر پێوەی بێت. هەفتەی دووجار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە.

بەهۆی دەولەمەندی ئەم سێ گیراوەیە بە ڤیتامین و پرۆتین و دژە ئۆکسێنەرەکان هەروەها ڤیتامین ئی، کە هەرهەموویان یارمەتی دەرێکی باشن بۆ گەشە کردن و بەهێز کردنی پرچ وە هەروەها دەوەستنەوە لە دژی قژ وەرین.

لە ئینگلیزیەوە:هە-ف



PM:08:04:15/07/2017