هەروەک دەزانین ڤیتامینەکان زۆرگرنگن
بۆ لەشمان، ڤیتامینەکان دەبنە هۆی چاککردنەوەی برین،هەروەها شانەکانی لەش دەپارێزن
لە ناوچون. یارمەتی پاراستنی سیستەمی خانەکانی لەشیش دەدەن لە ناوچون دەیانپارێزن.
لەگرنگترین
سودەکانیان ئامانەن:
1- ڤیتامین A ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە سیستەمی پارێزگاری
کردنی لەشدا،هەروەها یارمەتی پەردەی چاو وبیلبیلە و،تۆڕی چاو دەدات. هەروەها دەتوانن
ئەم ڤیتامینە لە پەتاتە و گێزەر و گۆشتی ماسی و هێلکەدا دەست بکەوێت .
2- ڤیتامینB6 ئەم ڤیتامینەیارمەتی هیمۆگلۆبینی خوێن دەدات کە بەشێکە لە خانەی خڕۆکە سورەکانی خوێن.هەروەها
شەڕدەکات دژ بە نەخۆشی و ڕێژەی شەکر لە خوێندا جێگیر دەکات. سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە
لە جگەری حەیوان وماسی دا هەیە.
3- B12 ئەم ڤیتامینە گرنگە بۆ خانەی خڕۆکە سورەکانی خوێن
وترشی DNA.باشترین
سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە لە بەروبومە ئاژەڵییەکان دا دەست دەکەوەێت.
سەرچاوە: your
health tube
و:هە-ف