لە گوندێکی پاکستان بە مەبەستی تۆلەکردنەوە، بەکۆمەڵ و لە بەرچاوی خەڵک دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر کچێکی تەمەن 16
ساڵ کە براکەی تۆمەتبار بووە بە دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی دیکە.
بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی یۆرۆنیوز كه پۆلیس ئاشكرای كردوه ، ئەنجومەنی ڕیش سپیانی گوندی موزەفەرئاوای سەر بە شاری موڵتانی پارێزگای پەنجاب، بڕیاریان داوە کە بۆ تۆڵەکردنەوە لەو کەسەی دەستدرێژی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 12 ساڵ، بە کۆمەڵ و لەبەر چاوی خەڵک دەستدرێژی بکرێتە سەر خوشکەکەی.
به گوێرهی لێدوانی پۆلیس بۆ میدیاكه ، کە ٢٥ کەس لەو دەستدرێژییە بەکۆمەڵەدا ڕۆڵیان هەبووە، کە پاش ئەوەی دایکی کچەکە سکاڵای کردووە بۆ پۆلیس، 25یان دەستگیرکراون، لەلایەکی دیکەوە برای ئەو کچەی دەستدرێژییە بەکۆمەڵەکەی کراوەتە سەر، ڕایکردووە و بێ سەروشوێنە.
ئەنجومەنی گوندەکان لە پاکستان کە پێکهاتوون لە ڕیش سپییەکانی هەر گوندێک، لە ڕووی یاساییەوە ئیعتباریان نییە، بەڵام خەڵکی هەموو گوندەکان بە ڕەوایان دەزانن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ڕوودەکەنە ئەو ئەنجومەنانە، بڕیاری بەردبارانکردنی ژنان و تۆڵەکردنەوە بەگشتی لەلایەن ئەو ئەنجومەنانەوە دەردەکرێن.