ڕۆژی سێشەمەی ڕابردوو 18ی تەمووز كاتژمێر12 نیوەڕۆ هه‌ڵدێر به‌رزانی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌نزیك ماڵی داپیره‌ی له‌ئۆتۆمبیلێكی جام ره‌شه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراو كوژرا.
باوکی هەڵدێر گومانی له‌وه هه‌یه كوڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌كانی رابردوی كوژرا بێت، ئه‌و دەڵێت "هه‌ڵدێر ماوه‌ی دو ساڵ ده‌بێت سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردوه‌و له‌ولاَتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیا‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی بردبو، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت هاتۆته‌وه كوردستان‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بو، وه‌ستای كاشی بو، ته‌نها شتێك كه شك به‌رین ئه‌وه‌یه چه‌ند ساڵێك پێش ئه‌وه‌ی بڕواته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، شه‌ڕو كێشه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێك هه‌بو، به‌ڵام ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات چاره‌سه‌ر ببون‌و هه‌ڵدێریش كاری خۆی ده‌كرد‌و كاری به‌كه‌س نه‌بو".
هه‌ڵدێر، كه هه‌فته‌ی رابردو له‌كاتێكدا چه‌ند مه‌ترێكی ده‌مێنێت بگاته به‌رده‌م ماڵی داپیره‌ی له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانی، ئۆتۆمبیلێكی جام ره‌ش له‌به‌رده‌میدا ده‌وەستێت‌و پێیده‌ڵێت بوه‌سته، له‌گه‌ڵ خاوكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی، له‌ئوتومبێله جام ره‌شه‌كه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له‌دوای بیستنی ده‌نگی گولله‌كان، چه‌ند دوكاندارێكی ئه‌و شه‌قامه ده‌گه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبیله‌ی هه‌ڵدێر و ده‌یبینن له‌سه‌ر كوشنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌لادا هاتوه‌و هه‌موو گیانی له‌خوێندا سوور بوه‌و به‌حاڵ هه‌ناسه‌ی تیا ماوه‌و ده‌نگێكی پڕ له‌ئازار له‌گه‌روی دێته‌ده‌ر‌و ناتوانێت ده‌ست بۆ ده‌رگای ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌رێت.
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د لەبارەی ڕووداوەکەوە به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووە "دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، هه‌ڵدێر چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه داواكراوه، چه‌ند كه‌سێك سكاڵایان له‌سه‌ری هه‌بوه، به‌لاَم نازانین ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قه‌یان لێكردوه ئاخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن سكالاَیان له‌سه‌ری هه‌بوه یان كه‌سانی دیكه‌ن".
وتیشی "له‌ڕێگه‌ی كامێرای چاودێری و پۆلیسی هه‌واڵده‌ری نهێنی تاوان له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌داین كه سه‌رنشینه‌كانی ته‌قه‌یان له‌هه‌ڵدێر كردوه، وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێكی نزیك له‌و روداوه وه‌رگیراوه‌و وته‌ی كه‌سوكاری هه‌ڵدێر وه‌رگیراوه‌و نه‌یانشاردۆته‌وه پێشتر كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌دا شه‌ڕو كێشه‌ی هه‌بوه".
كازم، مامی هه‌ڵدێر كه له‌به‌رده‌م ماڵی دایكی وه‌ستا بوو له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشا‌و چه‌ند مه‌ترێك له‌و جێگه‌یه‌وه دوور بوو هه‌ڵدێری تێدا كوژرا، وتی "هه‌ڵدێر له‌م ماڵه‌دا له‌دایك بو، زو زو ده‌هات بۆلای دایكم، هه‌ڵدێر داپیره‌ی زۆر خۆشده‌ویست، ئه‌و رۆژه‌ش به‌ڕێگاوه بو بێت بۆ ئێره، به‌لاَم قه‌ده‌ری وابو پێش ئه‌وه‌ی بگات كوژرا".
وتیشی "ئه‌مه كۆست‌و داخێكی گه‌وره‌یه، هه‌ڵدێر رقی له‌كه‌س نه‌بو، به‌غه‌در كوژرا".
به‌رزانی باوكی هه‌ڵدێریش سه‌باره‌ت به‌دوا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی، وتی "دره‌نگانێكی شه‌و بو، پێش رۆژی كوشتنه‌كه‌ی، هه‌ڵدێر ته‌له‌فونی كرد‌و وتی باوكه ئاو له‌ماڵماندا نیه، منیش كاتژمێر یه‌كی شه‌و بو ته‌نكه‌رێك ئاوم بۆ نارد، هیچی باس نه‌كرد، بۆ به‌یانیه‌كه‌ی كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆبو له‌ڕێگه‌ی هه‌ولێربوم ته‌له‌فونیان بۆ كردم هه‌ڵدێر له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌و بگه‌ڕێمه‌وه سلێمانی".
وتیشی "كاتێك كه گه‌ڕامه‌وه‌و فریای نه‌خۆشخانه كه‌وتم، خزم‌و كه‌سوكار ته‌رمه‌كه‌یان له‌پزیشكی دادوه‌ریی وه‌رده‌گرته‌وه‌و نه‌متوانی بۆ دواجار هه‌ڵدێر ببینمه‌وه‌و شه‌وی رابردو بۆ دواجار بو كه گوێم له‌ده‌نگی بو، ئیتر چاوم به‌هه‌ڵدێر نه‌كه‌وته‌وه، به‌داخێكی زۆره‌وه، گیان له‌ده‌ستدانی به‌م شێوه‌یه كۆستێكی گه‌وره‌یه".