چەند خۆراکێک کە لەگۆشت زیاتر ئاسنی تێدایە


دەبێت لەوە گەشتبیت کە ئاسن بەزۆری لەسەرچاوە ئاژەڵیەکانەوە دەستدەکەوێت، بەڵام سەوزەش هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە، ئافرەتانی ٣١-٥٠ ساڵی ڕۆژانە پێویستیان بە٣٢مگم ئاسن هەیە. زانایان باس لەوەدەکەن ڕوەکەکانیش بەهەمان شێوەی گۆشتی سور سەرچاوەیەکی باشی ئاسنن وەک دەزانین کە ئاسن زۆرگرنگیشە بۆ خانەکانی لەش و دابینکردنی ئۆکسجین و وزە.

پاقلە: سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینە، پڕیەتی لەپۆتاسیۆم. هەروەها یارمەتی چەندین لایەنی جستە دەدات ئەمە جگەلەوە کەڕێژەیەکی باش ئاسنی تێدایە.

سپێناخ: گەڵای سپێناخ یەکێکە لەوخۆراکانەی کە رێژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە هەروەها پڕیەتی لە ئاسن کە بەڕێژەی%٣٦ ی ئاسنی ڕۆژانەت بۆ دابین دەکات.

فاسولیا: نەک هەربەتەنها پڕۆتین و ڕیشاڵی تێدایە بەڵکو یەک کوپ فاسولیا ٤مگم ئاسنی تێدایە.

سەرچاوە: health zone

وە:هە-ف



PM:07:58:11/08/2017