لەم شارەی كوردستان.. باوكێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر دوو كچەكەی

لە كەركوك باوكێك كە تەمەنی ٤٥ ساڵە، چەندان جار هەوڵی داوە دەستدرێژیی سێكسی بكاتە سەر دوو كچەكەی، بەهۆی ڕێگریكردن لە ئەنجامدانی ئەم كارە لەلایەن ژنەكەیەوە نەیتوانیوە، بۆیە بە چەقۆ هێرشی كردووەتە سەر ژنەكەی و برینداری كردووە و پاشان هەرچی پارە و زێڕی هەیە بردوویەتی و ڕای كردووە.

بەپێی راپۆرتێكی "وشە" عەلی پیاوێكی تەمەن ٤٥ ساڵانە، پاش ئەوەی ژنەكەی ڕێگری دەكات دەستدرێژیی سێكسی بكاتە سەر دوو كچەكەی، سەرجەم پارە و زێڕی ماڵەوە دەبات و بەرەو هەندەران دەڕوات، ئێستە لە وڵاتێكی ئەوروپایە و جگەلەوە هیچ زانیارییەكی تری لەسەر نییە.

زەینەب دایكی دوو كچە دووانەكەی عەلییە، تەمەنی ٣٠ ساڵە و كارمەندی یەكێك لە فەرمانگە حكوومییەكانە، ئەو كە ئێستە بە تەنیا لەگەڵ دوو كچەكەیدا دەژیت، دەڵێت تەنیا هیوای ئەوەیە جارێكی تر چاوی بەو پیاوە نەكەوێتەوە كە وەك دڕندە بووە بەرامبەر خۆی و منداڵەكانی، زەینەب چیرۆكی ژیانە سەختەكەی خۆی لەگەڵ عەلیدا بۆ "وشە" باس دەكات.

زەینەب دەڵێ، لە ڕێی دراوسێیەكمانەوە كە ناسراوی ماڵی عەلی بوون، بەو پیاوە ئاشنا بووم و هاتنە خوازبێنیم، هەموو شتێك بە ئاسایی تێپەڕی هەرچەند من 15 ساڵ لەو بچووكتر بووم، بەڵام هاوسەرگیریم لەگەڵیدا كرد، هەمیشە پێی دەگوتم تۆ وەك منداڵ ورد و بچكۆلەی بۆیە من زۆر خۆشم دەوێت و چێژت لێ وەردەگرم، سەرەتا ئەو دێڕانە بە جۆرێك لە خۆشەویستیم وەردەگرت بۆ خۆم، بەڵام دواتر تێگەشتم مەبەستی چی بوو.

"زەینەب ژنێكی وردیلە و ڕووخسار گەشی سپی پێستە، بەهۆی وردیەكەیەوە لە تەمەنی خۆی منداڵ تر دەردەكەوێت، ئەو كاتەی هاوسەرگیری لەگەڵ عەلی كردووە تەمەنی 23 ساڵ بووە، وەك خۆی ئاماژەی پێ دەكات، عەلی هەمیشە پێی گوتووە تۆ ژنم نیت منداڵی منی".

زەینەب ئاماژە بەوەش دەكات سەرەتا هەستی بەهیچ كارێكی نەشیاوی هاوسەرەكەی نەكردووە، تەنیا لە قسەكردندا زۆر زەینەبی بە منداڵ چواندووە، ئەویش وای زانیوە لەبەر ئەوەیە كە زۆر لە خۆی گەورەترە و لە خۆشەویستیدایە نەك هیچی تر.

ئەو دەڵێ، عەلی هاوسەرم هەمیشە دەیگوت، دەیەوێ منداڵی كچیان ببێت و هەمیشەش تێكەڵاوبوونی لەگەڵ ئەو خێزانەدا زۆر بووە كە خاوەن منداڵن، بەتایبەت منداڵی كچ.

زەینەب باسی دوای لە دایكبوونی دوو كچەكەی دەكات و دەڵێ، كە دوو كچەمان بوو، عەلی لە من زیاتر دڵی بە كچەكانم خۆش بوو، هەمیشە ئەو لە من زیاتر بە دەوری منداڵەكانمەوە بوو، منیش هەروەك سۆزێكی باوكانە وەرم دەگرت، بەڵام وردە وردە لە هەڵسوكەوتی هاوسەرەكەم گومانم لا دروست بوو، بۆیە بڕیارم دا چاودێری بكەم لەكاتی مامەڵەی لەگەڵ دوو كچەكەدا.

ئەو ژنە دوای چاودێریكردنی زۆری عەلی بۆی دەردەكەوێت، لە دیار نەمانی زەینەبدا، عەلی هەڵسوكەوتی نامۆ بەرامبەر دوو كچەكەی دەكات، ئەم گۆڕانكارییانە لەگەڵ گەورەبوونی كچەكاندا زیاتر دەبێت، بۆیە هەر لە سەرەتای هەستكردنی بەو بابەتە ڕێی نەداوە كچەكانی بەتەنیا بمێنەوە لەگەڵیدا، بە ناڕاستەوخۆش زۆر ئاگاداری هاوسەرەكەی كردووەتەوە، بەڵام ئەو گوێی پێ نەداوە تا ئەوكاتەی هەوڵی داوە هەموو شتێك بە ئاشكرا بكات.

دوو كچەكەی زەینەب تەمەنیان نزیك شەش ساڵان دەبێت، ئەو ڕۆژەی زەینەب لە دەوام دەگەڕێتەوە دەبینێت مێردەكەی هەدوو كچەكەی ڕووت كردووەتەوە و خۆشی بەڕووتی لەگەڵیانە و گریانی منداڵەكانی ماڵەكەیان پڕ كردووە. زەینەب نایشارێتەوە لەگەڵ بینینی ئەو دیمەنەدا، چەقۆی بردووە و بە چەقۆ پەلاماری مێردەكەی داوە و ویستوویەتی بیكوژێت، بەڵام  مێردەكەی بەرگری كردووە و زۆری لە زەینەب و كچەكانیشی داوە، دواتر لەبەر چاوی زەینەب (عەورەتی خۆی خستووەتە دەمی یەكێك لە كچەكانی).

زەینەب بەردەوام دەبێ و دەڵێ، دواتر عەلی بە چەقۆ لە قۆڵی زەینەب دەدات و دەیبوورێنێتەوە دواتر هەرچی پارە و زێڕی ماڵ هەیە دەیبات، هەرچەندە زەینەب و ماڵی باوكی سكاڵایان لە عەلی كردووە، بەڵام بەهۆی بێسەروشوێنی عەلییەوە هیچ شتێك نەكراوە، ئێستە زەینەب و دوو كچەكەی لە نزیك ماڵی باوكی بە تەنیا دەژین. زەینەب هەموو هەوڵێكی ئەوەیە عەلی بە سزای خۆی بگات و منداڵەكانی بۆ هەمیشە لەو بە دوور بگرێت.



AM:10:53:13/08/2017