ئەمڕۆ زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانی تایبەت بە یەکەم یاری ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
بەرامبەر بە یانەی ئەپوێلی قوبروسی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.
زیدان وتی ئێمە زۆر بە حەماسەوە چاوەڕوانی دەستپێکی خولەکە دەکەین، راستە
لە دوو یاری رابردوو لە خولی ئیسپانیا براوە نەبووین بەڵام هیچ دودل نین و بڕوامان
بە تواناکانی خۆمان هەیە.
دواتر لەسەر هێڵی پێشەوە قسەی کردوو وتی دەبوایە هێرشبەرێکی ژمارە ٩ مان
هەبێت بەڵام نەمانکڕی و لە ئێستاشدا
بنزیمە پێکانی هەیەو یاری ناکات دەتوانین بە یاریزانەکانی تر یەو هێڵە پڕ بکەینەوە.
پاشان ستایشی رۆناڵدۆی کردوو وتی ئەو بە شێوەیەکی زۆر باش ئامادەیە بۆ
یاریەکە و سبەی یاری دەکات.