بزانن ئەم ڕوەکە بەنرخە چیە هێندە سودی تەندروستی هەیە


ئالوڤێرا بە ڕوەکێکی نەمری ناودەبرێت ئەم ڕوەکە بۆچەندین چارەسەری جوان کاری و تەندروستی بەکار دێت هەروەها چەندین سودی هەیە لەوانە

پێست: سابون یاخود جێڵی ئالوڤێرا چەندین ماددەی بەسودی تێدا یە بۆ پێست وەک گلیسرین، سۆدیۆم، پلامەت، کاربۆناتی سۆدیۆم، کە ئامانە زۆر بەسودن بۆ پێست یارمەتی سپیکردنەوەو جوان کردنی پێست دەدەن.

- دەجەنگێت دژی پیری: ئالوڤێرا یارمەتی دەرێکی باشە لە نەهێشتنی نیشانەکانی پیری.

- زیپکە لادەبات: جێڵی ئالوڤێرا چارەسەرێکی سەرسوڕهێنەرە لە نەهیشتنی زیپکەی سەرپێستدا.

- دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ: ئالوڤێرا دەبێتە هۆی چالاک کردنی مووەکانی سەرو هەروەها گەشەکردنی بەهۆی ئەوەی کە سوڕی خوێن چالاک دەکات لە بن سەردا هەروەها چەندین ڤیتامینی بەسودیشی تێدایە کەئەمەش یارمەتی دەرە لە وەستانەوەی قژ وەرین.

- دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری جومگەکان: بە لێدانی ئەم جێڵە بۆ سەر ئەوجێگایەی کە ئازاری هەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازارەکەی.

- بەکاردیت بۆ دروست کردنی دەرمانی شێرپەنجە:ئالوڤێرا بەکاردەهێنرێت بۆ دروست کردنی چەندین دەرمان دژ بەنەخۆشی لەوانەش دەرمانی شێرپەنجەی.



سەرچاوە: teadyrunS

وە:هە-ف



PM:08:42:13/09/2017