دوای ٧٣ یاری فەرمی لە خولە جیا جیاکان ئەمشەو لە ئەنجامێکی چاوەوان
نەکراودا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا توشی شکست
هاتوو لە ناو یاریگاو هاندەرانیدا ١-٠ بە یانەی ریاڵ بیتس دۆڕا.
ریاڵ مەدرید خراپترین ئاستی خۆی پێشکەشکردوو یانەی ریاڵ بیتسیش لە خولەکی
٩٤ بە گۆڵی یاریزان سانابریا توانی شکست نۆشی ریاڵ مەدرید بکات و توشی یەکە دۆرانی
بکات لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.
لە ئیستادا ریاڵ مەدرید ٧ خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنە دێت و تەنها ٨ خاڵی
هەیە.