سپێناخ یەکێکە لەو سەوزانەی کە سودێکی ئێجگار زۆری هەیە پڕیەتی لە کانزاو
ڤیتامین ی بەسود ئەمەش بەگشتی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەندروستی جەستە، لەسودە
هەرەگرنگەکانی ئەمانەن:
1-خوراکێکی زۆر کاریگەرە بۆ ئافرەتانی سکپڕ:
بەهۆی ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی ترشی فۆلیکە
هەربۆیە ئەمەش کاریگەریەکی باشی هەیە لەسەر ئافرەتانی سکپڕ.
2-یارمەتی تەندروستی ئێسک دەدات: بەهۆی ئەوەی کە ڤیتامین K ی
تێدایە یارمەتی دەرو پارێزەری ئێسکەکانە.
3-لەقەبزی دەت پارێزێت: سپێناخ پڕیەتی لە ڕیشاڵ و ئاو ئەمەش هۆکارە بۆنەهێشتنی
قەبزی
4-دژی ژەهراویبون دەجەنگێت: ڤیتامین A ی تێدایە کە
دەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە لە ژەهراوی بون.
5-زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن: سپێناخ ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە هەروەها ڕێژەیەکی کەمیش سۆدیۆم .ئەم دوڕێژە
کانزایە زۆر بەسودن بۆ دابەزاندنی پاستانی
بەرزی خوێن.
6-بەسودە بۆدابەزاندنی کێشی لەش: گەڵای سپێناخ دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی
زیادەی لەش.
7-قەلەقی ناهێڵێت: سپێناخ یارمەتی هێور بونەوەی لەش دەدات هەروەها قەلەقی
بەتەواوی ناهێڵێت.
8-دژە پیرییە:سپێناخ بەسەوزەیەکی دژە پیری ناسراوە.
9-کەمخوێنی ناهێڵێت : سپێناخ سەرچاوەیەکی باشی
ئاسنە ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆئەوکەسانەی کە توشی نەخۆشی کەمخوێنی دەبن.
سەرچاوە: STEADYRUN
وە:هە-ف