بەرەسمی ریاڵ مەدرید و بنزیمە لەسەر ملیارێک یۆرۆ رێکەوتن


ئەمرۆ پێنجشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی کەریم بنزیمەی راگەیاند.

ریاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە گرێبەستەکەی بنزیمە تا ساڵی ٢٠٢١ واژۆی نوێکردنەوەی لەسەر کراوەو ئەو یاریزانە تا ئەو کاتە لە مەدرید دەمێنێتەوە.

هەروەها ریاڵ مەدرید نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بە یەک ملیار یۆرۆ خەڵماندووە ئەگەر ئەو یاریزانە هەڵیبوەشێنێتەوە.



PM:07:38:21/09/2017