هانی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کورد، گۆرانییەکی نوێ بۆ پشتیوانی ریفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان تۆمار دەکات.
هانی لە تۆڕی ئینستاگرام پارچەیەکی ئەو ڤیدۆیەی خۆی داگرتووە کە گۆرانییە نوێکە بەناوی " مزگێنی" وەیەو هێشتا وادەی بڵاوکردنەوەی رانەگەیاندووە.
هانی لە دایکبووی شاری سنەیەو ئێستا لەئەوروپا دەژی و بەیەکێک لە گۆرانی بێژە ناسراوەکانی هەر چوار پارجەی کوردستان هەژمار دەکرێت.