سودەکانی بیبەری ڕەش یەکێکە لەو ڕووەکانەی کە وەک بەهارات و وەک چارەسەر بەکاردێت
بۆ زۆر نەخۆشی بەهۆی ئەوەی چەندین سودی تەندروستی هەیە.هەروەها وەک پارێزەری خۆراک
بەکاردێت لەبەرئەوەی دژە بەکتریایە.
لە سودە گرنگەکانی:
1- بەسودە بۆ گەدە: بیبەر دەبێتە هۆی زیادبونی ترشی
هایدرۆلیک لە گەدەدا ئەمەش زۆر یارمەتی دەرە بۆ کرداری هەرس، هەروەها بەدورت دەگرێت
لە سکچون و قەبزی و ژانە سک.
2- دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش.
3- یارمەتیدەرێکی باشی تەندروستی پێست دەدات: بیبەری
ڕەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی نەخۆشی پەڵەی پێست.
4- دژە بەکتریایە: بیبەری ڕەش وەک دژە بەکتریا بەکار
دێت، هەروەها دەتپارێزێت لە جەڵدە.
5- دژە ئۆکسانە:بیبەری ڕەش دژە ئۆکسانە ئەمەش دەت پارێزێ
لە نەخۆشیە شێرپەنجەیەکان.
6- یارمەتی بەهێز کردنی یادگە دەدات: بەهۆی ئەوە چەندین
پێکهاتەی بەسودی تێدایە ئەمەش دەتپارێزێت لەنەخۆشی زەهایمەر.
سەرچاوە: health and beauty
وە:هە-ف