لەخولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە وەستانی نییەو توانی شەشەم یاری
لە خولەکە بباتەوە.
بەرشەلۆنە لە جەولەی شەشەمی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی
یانەی جیرۆناو لە ئەنجامدا توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوە.
گۆڵەکانیش تەنها سوارێز گۆڵێکی بەرشەلۆنەی کردوو دوو گۆڵەکەی تر یاریزانانی
ئەو یانەیە بە هەڵە لە خۆیانیان کرد.
ئێستا یانەی بەرشەلۆنە خاوەنی ١٨ خاڵە لە ٥ یاریدا.