ئامادەکرنی مەڵحەمێکی سروشتی و ئاسان بۆ سوتانەوەو نەرمکردنەوەی پێستی منداڵ

ڕەنگە چەندین کرێم و نەرمکەرەوەت بەکارهێنابێ بۆ سوتانەوەو نەرمکردنەوەی پێستی منداڵەکەت هەروەها زۆرێک لەوانەش لەوانەیە هەر سودی نەبوبێ ئەمە جگە لەوەی لەڕوی ماددیەوە ڕەنگە گونجاویش نەبوبێ . بەڵام چیتر پێویستت بە کڕینی ئەو هەمووە کرێمە نابێ تەنها ئەم پێکهاتە لەماڵەوە ئامادە بکە .

پیکهاتە:

١/٤ کوپێک کەرەی کاکاو

١/٤ کوپێک کەرەی شیا

٢ کەوچک ڕۆنی زەیتون

کەوچکێک ڕۆنی گەرچەک

١٥ درۆپ ڕۆن ئیتر هەر ڕۆنێک بێت دەتوانی ڕۆنێکی بۆنخۆش بەکار بهێنی وەک ڕۆنی گوڵ

هەموو ئەم ڕۆنانە لە دەفرێکدا گەرم بکە تا بەجوانی تێکەڵ دەبن دواتر بیکەناو قتویەکەوە بەکاری بهێنە بۆ پێستی منداڵەکەت.

سەرچاوە: Wellness Mama

وە:هە-ف





PM:08:53:08/10/2017