بەم چەند رێگەیە ماڵئاوایی لە غازاتی سکت بکە


غازات دروست دەبێت بەشێوەیەکی ئاسای کاتێککۆ ئەندامی هەرس دەست دەکات بە هەرسکردنی خۆراک. کاتێک ئەم غازاتە لەناو سکدا کۆ دەبیتەوە دەبێتە هۆی زیادبونی قەبارەی سک.

بەم چەند ڕێگە دەتوانی خۆت ڕزگار بکەی لە غازات

- ڕێکردن:١٥- ٢٠ خولەک ڕێکردن یارمەتی کرداری هەرس دەدات ئەمەش هۆکارە بۆ نەهێشتنی غازات.

- ڕێگری مەکە لە دەرچونی غازات: زۆرێک لە خەڵکی پاڵەپەستۆیەکی زۆر دەخەنە سەر لەشیان بەهۆی ئەوەی کە ڕێگری دەکەن لە خاڵی بونەوەی غازاتی سکیان. دەرچونی غازاتی سک یارمەتی دەرێکی باشە لەکرداری هەرس کردندا.

- دانانی شتێکی گەرم لەسەر سک:دەرچونی غازات لە سک ڕەنگە لە جێگایەک بێت کە نەگونجاو بێت ئەمەش هەستێکی ناخۆشت پێ دەبەخشێ ئەگەر بێتو ڕێگریشت لێ کرد ئەوا دەبێتە هۆی ئازاری سک بەڵام بەدانانی شتێکی گەرم لەسەر سک ئازارەکەت نامێنێت.

- خواردنەوەی چای نەعنا: نەعنا یارمەتی کرداری هەرس دەدات هەروەها ئازاری گەدەش ناهێڵێ ئەمەش دەبیتەهۆی نەهێشتنی غازاتی سک.

- بەهێواشی خواردن بجاوە: خواردنی خۆراک بەخێرای هۆکارە بۆ ئاوسانی سک هەروەها ئەمەش هۆکارە بۆ غازات بۆیە پێویستە بەهێواشی خۆراک بخۆیت.

- خواردنی سیر: سیر خۆراکێکی سروشتی زۆر نایابە بۆ نەهێشتنی غازات.

- خواردنی ماست: ماست باکتریای سودبەخشی تێدایەکە یارمەتی کرداری هەرس دەدات.

- بۆماوەی هەفتەیەک گەنم وبەرهەمەشیریەکان مەخۆ: سەریکیترین هۆکار بۆ پەیدابونی غازات گلوتۆن و لاکتۆزە کە لەشیرو گەنمدا هەیە. بۆ ماوەی هەفتەیەک خواردنی هەموو بەرهەمە شیری و گەنمەکان بوەستێن بۆ ئەوەی بزانی هۆکاری غازاتەکەت چیە.

سەرچاوە: Natural Remedies

وە:هە-ف



PM:06:25:10/10/2017