ڤیدیۆ: پۆرتوگال گەیشتە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا


لە کۆتا جەولەی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا لە کیشوەری ئەوروپا هەڵبژاردەی پۆرتوگال بردنەوەیەکی بە نرخی لەسەر حسابی سویسرا بە دەستهێناو توانی ٢-٠ یاریەکەی لێ بباتەوەو بگاتە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا.

هەردوو گۆڵەکەی پۆرتوگال ئەندرێ سێلڤاو جۆرۆ بە هەڵە لە خۆیانی کرد.

بەم بردنەوەیە پۆرتوگال بە ٢٧ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ یەکەمی گروپەکەی داگیر کردوو گەیشتە مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیاو سویسراش یاری پاشکۆی پالاوتن دەکات.







ئه‌م بابه‌ته 506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:09:11/10/2017