ڤیدیۆ:فەرەنسا گەیشتە مۆندیالی ٢٠١٨


لە کۆتا جەولەدا هەڵبژاردەی فەرەنسا بردنەوەیەکی گرنگی بە دەستهێناو توانی پلیتێکی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ببرێت.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە کۆتا یاری خۆیدا لە پاڵاوتنەکان میوانداری لە بیلاروسیا کردوو لە ئەنجامدا توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوە.

هەردوو گۆڵەکەش گریزمان و جیرۆ تۆماریان کرد.

بەم بردنەوەیە فەرەنسا بە ٢٣ خاڵ لە پلەی یەکەم دێت و هەڵبژاردەی سویدیش لەم گروپە پلەی دووەمی وەرگرت.







ئه‌م بابه‌ته 888 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:16:11/10/2017