لە کۆتا جەولەی
پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور میسی توانی بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ، ئەرجەنتین سەربخات
بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، ئەمەش پاش ئەوەی ٣-١ دۆڕانیان توشی ئیکوادۆر کرد.
ئەرجەنتین بە
ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوتوو، میسیش ئەستێرەی یاریەکە بوو، کە توانی سێ گۆڵ لەو
هەڵبژاردەیە تۆمار بکات و تانگۆ سەربخات بۆ مۆندیال.
هەریەکە لە
هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگوایی و کۆڵۆمبیا گەیشتە مۆندیال و پیرۆش لەگەڵ نیوزلەندا یاری
پاشکۆ دەکات و پێشتریش بەرازیل توانیبویبگاتە مۆندیال.
ریزبەندی کۆتایی :
1-بەرازیل٤١ خاڵ
2-ئۆرۆگوایی ٣١
3-ئەرجەنتین ٢٨
4-کۆڵۆمبیا ٢٧
5-پیرۆ ٢٦
6-چیلی ٢٦
7-پاراگوایی ٢٤
8-ئیکوادۆر ٢٠
9-بۆلیڤیا ١٤
10-ڤەنزوێلا ١٢