پێکانەکەی بەیڵ درێژدەبێتەوە


رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە پێکانەکەی گاریس بەیڵ درێژ دەبێتەوە و ئەو یاریزانە ماوەی بۆ یاریەکەی تۆتنهام دەگەڕێتەوە لە چامپیۆنس لیگ.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بەیڵ تا سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر ناتوانێت بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە بە جیا راهێنان دەکات.

ئەمڕۆش لە کاتی مەشقەکانی ریاڵ مەدرید بەیڵ نەیتوانی راهێنانی بە کۆمەڵ بکات و بە جیا راهێنانی کرد.

بەیڵ لە یاری دۆرتمۆند توشی پێکان هاتوو بەو هۆیەشەوە نەیتوانی لە یاریەکانی هەڵبژاردەکەی ئامادە بێت.



PM:10:41:20/10/2017