دەبێت ئاگاداری ئەم پێنج هەڵەیە بین کە ڕۆژانە ئەنجامیان دەدەین



هەندێک هەڵە هەن کە هەریەک لەئێمە ڕۆژانە ئەنجامیان دەدەین ئەمەش کاریگەری لەسەر تەندروستی هەیە هەروەها دورکەوتنەوە لەم هەڵانە شتێکی زۆر ئاسانە.

1- شۆرینی ددان ڕاستەخۆ پاش نان خواردن: بەپێی شارەزایانی بواری ددان ئەڵێن شۆردنی ددان ڕاستەخۆ دوای ئەو خواردنانەی کە ترشیان تێدایە بۆ نمونە میوەوشەربەت  دەبیتە هۆی نەهێشتنی مینای ددان.

2- دەرکەوتنی گرێ و لیمپ و خاڵی نامۆ لەسەر پیشت: دەرهاتنی ئەم شتانە لەسەر پێشت زۆر پڕ مەترسیە. بەپێی پسپۆڕێکی بواری تەندروستی باس لەوە دەکات کە دەرهاتنی ئەم خاڵانە نیشانەیە بۆ نەخۆشی میزەڵدان، شێرپەنجە، هەربۆیە ئەم پسپۆڕە باس لەوە دەکات ئەگەرهاتووشێوە وڕەنگ وقەبارەی ئەم خاڵانە گۆڕان ئەوامەترسیدارە دەبێت سەردانی پزیشک بکرێت بەڵام ئەگەر خاڵی هەمیشەی بوو ئەوا مەترسی نیە.

3- بەکارهێنانی ئینتەرنێت  بۆ ئاگاداری تەندروستی زیاتر لە پشکینینی پزیشکی: بەڵێ دەتوانی لە ئەنتەرنێتەوە زۆر شت فێربی بەڵام  ئەگەر توشی حاڵەتێکی ناشازی تەندروستی بوی دەبیت سەردانی پزیشک بکەی زیاتر لەوەی کە پشت بە ئەنتەرنێن ببەستی.

4- زاڵبونی قەلەقی بەسەرتدا: هەبونی کەمیک قەلەقی ڕۆژانە شتێکی ئاساییە بەڵام ئەگەر هاتو ڕێژەکەی زیادی کرد ئەوا کاریگەری دەبیت لەسەر جەستە هەروەها دەبیتە هۆی کەمخەوی، سەرسوڕان، دڵتێکهەڵاتن، خەمۆکی،ئازاری سنگ وە ڕەنگە بێتە هۆی کێشانی دەرمان و خواردنەوەی مادەکهولیەکان.

5- لێدانی موزیک بەدەنگی بەرز لەڕێگەی بیستۆکی گوێوە:زۆرێک لە ئیمە ئەم خوەمان هەیە کە بەدەنگێکی بەرز گوێبیستی میوزیک دەبین ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی ئاستی بیستنمان لاواز ببێت.

سەرچاوە: LifeHackz

وە:هە-ف




PM:07:32:08/11/2017