بزانن ئەگەر گۆشتی بەراز بخۆیت چی بەسەر جەستەت دێت


هەروەک زۆرێک لەخەڵکێش دەزانن کە گۆشتی بەراز لە چەند ئاینێکدا حەرام کراوە بەڵام سەرەڕای ئەمەش زۆرێک لەخەڵکی هەر دەیخۆن بەەبێ ئەوەی بزانن کە چەندین زیانی تەندروستی هەیە.

زۆرێک لەشارەزایانی بواری تەندروستی باس لەوە دەکەن کە گۆشتی بەراز یەکێکە لەوخواردنانەی کە زۆر ناتەندروستە هیچ گونجاو نیە بۆ خواردن. ئەمەش بەهۆی ئەم هۆکارانەوەیە

- بەراز یەکێکە لەو گیانلەبەرانەی کە خواردنی پیس دەخوات هەر لەبەر ئەمەشە ئەو شتانەی کە بەراز دەیخوات دەبێتە ماددەی ژەراوی لە گۆشتەکەیدا.

- هەرکات مرۆڤ گۆشتی بەراز دەخوات ماددە ژەهراویەکانی زۆر بەئاسانی دەگوازێتەوە بۆ لەش ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر جەستە بەجێدەهێڵت.

- بەپێی یەکێک لەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر نزیکەی ٧٢ بەراز کراوە ئەوە ئاشکرا کرا کە گۆشتی بەرزا جۆرە میکرۆبێکی تێدایە دەبێتە هۆی سکچون، ڕشانەوە ، کۆلنج، تا، هەروەها چەندین نەخۆشی دیکە.

- لێکۆڵەرەوان هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کرد کە قیمەی گۆشتی بەراز زۆر ترسناکە بەبەراورد بەهەر گۆشتێکی دیکە.

- خواردنی گۆشتی بەراز دەبێتە هۆی سەکتەی بەشە جیاوازەکانی لەش.

- هۆکارە بۆ توشبون نەخۆشیەکانی هەڵئاوسان یاخود ئاودزی پێست، ئازاری ماسۆلکەکان، سەرگێژان، هەروەها پیسبونی شانەکانی لەش.

- سەرەڕای کوڵاندنی گۆشتی بەراز کەچی ئەو بەکتریاو میکرۆبانەی کەلەلەشیدا هەیە لەناو ناچن و هەر بەزیندوی دەمێننەوە.

- خواردنی گۆشتی بەراز بەگشتی کاریگەری خراپ لەسەر هەموو جەستە بەجێدەهێڵێت هەربۆیە هەتا پێتان دەکرێت خۆتان لە گۆشتی بەراز بەدور بگرن.

سەرچاوە Life Hackz

وە:هە-ف



PM:02:55:09/11/2017