هەندێک لەئێمە بەهۆی کارانەی کە ڕۆژانە بەسەرماندا دێت توشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر
دەبین ئەمەش وامان لێداکات کە نەتوانین بحەسێینەوە یاخود خەومان لێبکەوێت.
ئەم چەند ڕێگەیە یارمەتییت دەدات کەلەدڵەڕاوکێ
ڕزگارمان بێت.
1- ئەوشتانەی کە توشی دەڵەڕوکێیان کردوی بیان نوسەوە:
زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان کەلەلایەن زانکۆی شیکاگۆوە کراوە ئەوەیان سەلماندوە کە نوسینەوەی
کێشەکان یارمەتی وەستاندنی دڵەراوکێ دەدات.
2- مەشق و راهێنان بکە: لێکۆڵینەوە زانستیەکان سەلماندویانە کە مەشق کردن
زۆر بەسودە بۆئەوکەسانەی کە قەلەقن هەروەها یارمەتی مێشک دەدات بۆ ئەوەی لە بیرکردنەوەی
خراپ بەدوربێ.
3- ڕاهێنانی مێشکی وەک نوێژ ، بیری باش، خوێندن، تێڕامان،
بیرکردنەوەی قوڵ... : ڕاهێنای مێشکی زۆر بەسودە
بۆ ئەوەی زاڵ بی بەسەر کێشەکانی داهاتوت دا.
4- کەم بەکارهێنانی ئینتەرنێت: بەم تازەییانە لێکۆڵینەوەیەک
کراوە ئەوەیان خستۆتەڕو کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان توشی قەلەقی و دڵەڕاوکێت دەکەن.
5- زەیتەکان بەکار بهێنە: جێی سەرسوڕمانە کە زانایانی دەرمانسازی ئەوەیان سەلماندوە کە بەکارهێنانی
ئەم زەیتانە دەبێتە هۆی دابەزاندنی ڕێژەی دەڵەڕاوکێ.
6- لەبارەی دڵەڕوکێکانتەوە بدوێ: هەوڵبدە کەسێکی شارەزا لە ئامۆژگاریدا بدۆزیتەوە
بۆ ئەوەی خەفەتەکانتی پێبڵێت ئەمەش یارمەتی حەسانەوەی مێشکت دەدات.
7- دڵەڕاوکێیەکانت چەندجارێ دوبارە بکەرەوە لە مێشکتدا:
لەبەرئەوەی دوبارەکردنەوەی کێشەکانت یارمەتی کپ بونەوەی بیرکردنەوەکانت دەدات.
8- شیکردنەوە بۆ خەفەتەکانت بکە: واتە دانە دانە کێشەکانت
باسبکە و شیکردنەوەی بۆ بکە، یەکەمجار هەوڵبدە بە ڕاستگۆیانە وەڵامی پرسیارەکانی خۆت
بدەیتەوە. بۆ ئەوەی کێشەکانت زۆر نەبن دواتر هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدە بۆیان.
سەرچاوە: Bright Side
وە:هە-ف