کاتی گەڕانەوەی کارڤاخال بۆ یاریکردن دیاری کرا


رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانیا کاتی گەڕانەوەی کارڤاخالی یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید بۆ یاریکردن دیاری دەکات و بڵاوی کردۆتەوە لە هەفتەی داهاتوو دەتوانێت یاری بکات.

کارڤاخال لە دوو مانگی رابردوو بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەوەکە ڤایرۆسێک بوو لە دڵیدا، نەیتوانیوە یاری بکات و لە ئێستاشدا دوای راهێنانی تایبەت و گەڕانەوەی توانای جەستەیی بۆ یاری رۆژی شەممە بەرامبەر بە ئاتلەتیکۆ مەدرید ئامادە دەبێت بۆ یاریکردن.



PM:01:47:14/11/2017