رۆژی هەینی میسی لەسەر حسابی رۆناڵدۆ خەڵاتێک دەباتەوە


میسی وەرزی رابردوو توانی ببێتە گۆڵکاری خولی ئیسپانیا بە ٣٧ گۆڵ و بڕیاریشە لە رۆژی هەینی خەڵاتەکەی پێ بدرێت.

لە وەرزی رابردوو میسی توانی بەسەر رۆناڵدۆ سەرجەم رکابەرەکانی تر بکەوێت لە خولی ئیسپانیاو ببێتە گۆڵکاری خولەکە بە ٣٧ گۆڵ.

بڕیاریشە رۆژی هەینی ٢٤ی ئەم مانگە پێڵاوی زێڕینی چوارەم بەو یاریزانە بدرێت و ژمارەکەی لەگەڵ رۆناڵدۆ یەکسان بکاتەوە، کە رۆناڵدۆش پێشتر هەمان ژمارەی پێڵاوی زیڕینی بە دەستهێنابوو.



PM:07:51:20/11/2017