ھونەرمەندی گۆرانیبێژی لاو، ھەڵوێست کلیپێکی نوێی بەناوی " ئەگەر " بڵاوکردەوە.
ئەو کلیپە نوێیەی هونەرمەند دوێنێ ١ ی کانوونی یەکەم بڵاوکرایەوەو تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە نوسراوە، رێکخستنی دەنگیش لەلایەن میلاد فەرھودی ئەنجامدراوە.
دەرهێنانی ئەو کلیپە نوێیەی هەڵوێست لەلایەن شۆرشڤان کاری دەرهێنانی بۆ کراوەو کامێراش کوردە و بارسان بۆیان ئەنجامداوە.
ئەو گۆرانییە نوێیەی هەڵوێست دوای گۆرانی " ژیان لەگەڵ تۆ " دێت کە لەگەڵ کچە گۆرانینێژی لاو دێری ئارام تۆماریان کرد.