ئەسپرین جگە لە وەی بەکاردێت بۆ نەهێشتنی ئازار
و تا دەتوانی بەکاریبهێنت لەم بوارانەدا.
1- بەکاردێت بۆ چارەسەری پێوەدانی مێرو: ئەسپرین بەکاردێت بۆ چارسەرکردنی ئاوسان وپێوەدانی
مێشولە. چەند ئەسپرینێک لەگەڵ کەوچکێک ئاودا
تێکەڵ بکە بیدە لە شوێنی پێوەدانەکە.
2- خاڵی
ڕەشی پێست چارەسەر دەکات: ئەسپرین جۆرە چەوریەکی تواوەی تێدایە کە یارمەتی ڕوناکردنەوەو
نەرم کردنی پێست دەدات، ٧ دەنک حەبی ئەسپرین لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و کەوچکێک ماستدا
تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لەپێستت بۆماوەی ١٥خولەک. پاشان بەئاو بیشۆ.
3- خانەی
مردوی پێست لەناو دەبات: ئەسپرین توانایەکی باشی هەیە لە نەهێشتنی خانە مردووەکانی
پێستدا. تەنها چەند دەنکە حەبێک بخە ناو ئاوەوە دواتر بیدە لە پێستت.
4- یارمەتی
بەهێز کردنی قژ دەدات: ئەسپرین یارمەتی درەوشانەوەو
بەهێز کردنی قژ دەدات ،چەند دەنکە حەبێک بکە
ناو ئاوی گەرمەوە بیدە لەقژت بۆ ماوەی ١٥ خولەک.
5- پیسی
و بۆیاخ لەسەر جل لادەبات: ئەگەر جلەکانت بۆیەی پێوە درا ئەوا دەتوانی هەندێک ئەسپرین
بکەیتە ناو ئاوی گەرمەوەو جلەکانتی تێبکەی شەوێک تا بەیانی دایبنێ و دواتر بیشۆ.
سەرچاوە: Health Cares
وە:هە-ف