بزانە چی لە جەستەت دێت کاتێک واز لە خواردنی گۆشت دێنیت


خواردنی گۆشت یەکێکە لەخواردنە زۆر بەتامەکەن هەربۆیە زۆرێک لەخەڵکی حەز بەخواردنی دەکەن ،بەڵام ئەگەر بێتو واز لەخواردنی بهێنی ئەوا ئەم شتانە بەسەر جەستەدا ڕودەدات.

- کێشی لەشت دادەبەزێت: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک خواردنی گۆشت کێشی لەش زیاد دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نەخۆشیەکانی دڵ ،هەربۆیە کەم خواردن یاخود واز هێنان لە خواردنی گۆشت یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات ئەمەش هۆکارە بۆ دوربون لە نەخۆشیەکانی دڵ.

- هەوکردنی جەستە نامێنێت: خواردنی گۆشت، پەنیر، هەندێک خواردنی دیکە هۆکارن بۆ هەوکردنی جەستە ئەم هەوکردنەش دەبێتە هۆی نەخۆشی شەکرە، شێرپەنجە، نەخۆشی دڵ.

- ئاستی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێت لە جەستەدا: گۆشتی سور، گۆشتی بەراز، هەروەها گۆشتی پڕ چەوری هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵن . بەرزی ئاستی کۆلیسترۆڵیش پەیوەندی هەیە بە توشبون بە سەکتە و نەخۆشیەکانی دڵ.

- شەکرەی جۆری ٢ نامێنێت: لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان خستۆتە ڕو کە پڕۆتینی ئاژەڵی پەیوەندی هەیە بە توشبون بە نەخۆشی شەکرەی دڕێژ خایەنەوە هەروەها چەوری ئاژەڵ دەبێتە هۆی لەناو بردنی خانەکانی پەنکریاس وهەوکردن ئەمەش هۆکارە بۆ گەشەسەندنی شەکرەی جۆری ٢.

- بەدوردەبی لە خواردنی شەهراوی و میکرۆب: بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە گۆشت جۆرە بەکتریایەکی تێدایە کە دەبێتە هۆی ژەهراوی بونی لەش و هۆکارە بۆ مردن.

سەرچاوە: Healthy Lifestyle Zone

وە:هە-ف



PM:01:35:03/12/2017