ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی هەشت


لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید توانی بگاتە قۆناغی هەشتوو بە ئەنجامی هەردوو یاری چوونو هاتن ٥-٢ بردنەوەی بە دەستهێنا.

ریاڵ مەدرید هەرچەندە ئەمشەو یاری گەڕانەوەی لە یاریگای خۆی نەبردەوەو ٢-٢ لەگەڵ یانەی نومانسیا یەکسانبوو، بەڵام توانی بە ئەنجامی هەردوو یاریەکە پلیتێکی قۆناغی هەشت ببڕێت.

دوو گۆڵی ریال مەدرید ڤازکوێز تۆماری کردوو هەردوو گۆڵی نومانسیاش گیرمۆ تۆماری کرد.





AM:01:37:11/01/2018