بە ڤیدیۆ.. ستافی زنجیرە درامای " ئەو ژیانە هی منە " بەم شێوەیە کۆتاییان بە دراماکەیان هێنا
زنجیرە درامای تورکی " ئەو ژیانە هی منە " کە ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو، دۆبلاجیش کرابوو بە کوردی لە کەناڵی " کورد ماکس " پەخشدەکرا، لەرێگای گرتە ڤیدیۆیەکەوە ماڵئاوایی لە بینەرانیان دەکەن.
زنجیرە دراماکە لە کۆتا ئەڵقەیدا بە کوژرانی ئەرداو زینەب و کەنعان و سوڵتان کۆتایی هات.
ئەو درامایە لەو سێ ساڵەی پەخشکردنیدا خەڵکیکی زۆر لە تورکیا و کوردستانیش بینەری بوون و ئەوەی زۆرتر سەرنجی بینەرانی رادەکێشا کچە ئەکتەر " جێرن مۆرای " کە بە " ئەفسەن " لە دراماکەدا ناسرابوو، کەسایەتی لە سەرنجڕاکێش و دەگمەن بوو لە دراماکەدا.
ستافی ئەو درامایە لە رێگای گرتەیەکی ڤیدیۆییدا خوا حافیزی لە بینەرەکانیان دەکەن.
PM:10:57:11/01/2018