یاسا نامانپارێزێت
سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا هه‌ڕه‌شه له دیموكراسییه‌ت و ئازادی رۆژنامه‌نوسی ده‌كات
له ساڵی 2017 دا سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان به پشتبه‌ستن به ماده‌و بڕگه‌كانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ژماره (35)ی ساڵی 2007، كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی و یاساشكێنی و پێشێلكاریی تۆمار كردوه.
كه به‌م شێوه‌یه بووه: (419 ) پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ( 338) رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن تۆماركراون.
كوژران: 4
تیرۆر: 2
برینداركردن له كاتی روماڵی ئاسایدا: 14
بریندار بوون له كاتی رماڵكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگدا: 10
رێگری: 206
شكاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی: 12
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی: 25
ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ بڕیاری دادگا: 33
ده‌ستگیركردن و فه‌رمانی ده‌ستگیركردن به بڕیاری دادگا: 10
هێرش و لێدان: 58
هه‌ڕه‌شه: 18
ته‌قه‌لێكردن: 2
پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێنامه: 2
ته‌شویش و هێرشی ئه‌لیكترۆنی: 3
هێرش و تاڵانكردن و سوتاندنی ئۆفیسی ده‌زگای راگه‌یاندن: 8
راگرتنی په‌خش: 7
داخستنی نوسینگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن: 5
كه‌ركوك
به‌ره‌به‌یانی رۆژی دوو شه‌ممه 30 تشرینی یه‌كه‌م چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له گه‌ڕه‌كی خۆرسی قه‌زای داقوق، چه‌ند چه‌كدارێك چونه سه‌ر ماڵی ئه‌ركان شه‌ریف كامێرامانی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان و تیرۆریان كرد.
به پێی گێڕانه‌وه‌ی خێزانی رۆژنامه‌نوس ئه‌ركان شه‌ریف ئه‌و شه‌وه چه‌ند چه‌كدارێكی ده‌مامكدار ده‌چنه حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یان به توندی له ده‌رگای مهدخهلهكه ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگادا ئه‌ركان شه‌ریف (49 ساڵ) قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن پاشان ده‌یبه‌نه ژورێكی تری ماڵه‌كه‌ی.
به پێی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بۆ سه‌نته‌ری میترۆ " ئه‌ركان به حه‌ربه‌ی عه‌سكه‌ری كوژراوه نزیكه‌ی 40 شوێنی چه‌قۆ به گیانییه‌وه دیاربووه"
هه‌ڵۆ جه‌باری، كه‌سی نزیك له خێزانی قوربانییه‌كه و رۆژنامه‌نووسی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی له كه‌ركوك به میترۆی راگه‌یاند "چه‌كداره‌كان خۆیان به حه‌شدی شه‌عبی ناساندووه".
تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌ركان شه‌ریف زنجیره‌یه‌كه له تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری و میلیشیایی كه له ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ئه‌درێت و حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاوی لێ ده‌پۆشن.
ئه‌ركان شه‌ریف، له ساڵی 2006ه‌وه وه‌ك وێنه‌گر له سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری ده‌كرد، خێزاندار بوو و دوو كچ و كوڕێكی هه‌یه.
كاروان ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ته‌لایتی كوردستان، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند "پاش سوپای عێراق و حه‌شدی سه‌عبی هاتنه ناو كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كاركردن له میدیاكارهكانمان قه‌ده‌غه‌كراون"
له 5ی كانونی دووهه‌مدا له شاری كه‌ركوك ته‌رمی مافناس و رۆژنامه‌نوس عبدالقادر ئه‌لقه‌یسی له رێگه‌ی كه‌ركوك- به‌غدا، به كوژراوی دۆزرایه‌وه و سه‌نته‌ری میترۆش داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی سهربهخۆو به په‌له‌ی له‌و رووداوه كرد.
مافناس و رۆژنامه‌نوس عبدالقادر ئه‌لقه‌یسی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه. چه‌ند رۆژێك پاش دیار نه‌مانی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین روداوی رفاندن و كوشتنی رۆژنامه‌نوسه له ساڵی 2017 له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌لقه‌یسی سه‌رباری كاری رۆژنامه‌نوسی، چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ بووه، پارێزه‌ری سیاسه‌تمه‌داری عێراقی (تاریق الهاشمی) بوو. به هۆی ئه‌وه له شاری به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرا، شاری به‌غدادی به جێشتوه له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه. له رۆژانی كۆتایی ساڵی 2016 له هه‌ولێره‌وه رووی كردۆته به‌غداو له ناوچه‌ی عوزیم رفێنرابوو. تا ئێستا هیچ لێكۆلێنه‌وه‌یه‌كی جدی و سه‌به‌خۆ له‌م تاوانه نه‌كراوه.
داعش
له 25ی شوباتدا كچه رۆژنامه‌نوسی هه‌ڵكه‌وتوی كوردستان له كه‌ناڵی RUDAW (شیفا گه‌ردی) له كاتی روماڵكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ شه‌هید بوو. وێنهگرهكهشی یونس مسته‌فا به قورسی برینداربوو. هه‌واڵی شه‌هیدبوونی رۆژنامه‌نوس شیفا گه‌ردی زامێكی قوڵه و زهرهرێكه كه زۆر به قورسی پڕ ده‌كرێته‌وه.
له‌كاتی وه‌رگرتنی لێداون له سه‌ید عه‌لی حه‌یالی، فه‌رمانده له هێزه‌كانی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، بۆمبێكی چێندراو به (شیفا گه‌ردی) و ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه. له ئه‌نجامدا شیفا گه‌ردی شه‌هید ده‌بێت. سه‌ید عه‌لی حه‌یالی و چوار چه‌كداری دیكه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. كامێرامانێكی رووداو و 7 چه‌كداری حه‌شدیش بریندارده‌بن.
شیفا گه‌ردی له به‌ری راستی موسڵ سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك بووه بۆ ته‌له‌فزیۆنی RUDAW، له‌سه‌ر چاڵی خه‌فسه "كه یه‌كێكه له‌و چاڵانه‌ی داعش سه‌دان ته‌رمی تێفڕێداون".
سه‌ید عه‌لی حه‌یالی، فه‌رمانده له هێزه‌كانی به‌در قاچی له تێلێكی په‌یوه‌ست به بۆمبێكی چێندراوه‌وه ده‌ئاڵێت و بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه. له ئه‌نجامدا شیفا گه‌ردی شه‌هید ده‌بێت. سه‌ید عه‌لی حه‌یالی و دوو برای، له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداری دیكه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. یونس مسته‌فا، كامێرامانی رووداو و 7 چه‌كداری حه‌شدیش بریندارده‌بن.
ره‌نجه جه‌مال، په‌یامنێری رووداو كه رۆژی شه‌ممه 25-2-2017 له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی شیفا رووماڵی شه‌ڕی موسڵیان ده‌كرد، رایگه‌یاند، پێشتر زانیاری له‌باره‌ی چاڵی )خه‌فسه( به )شیفا( درابوو و ئه‌ویش زۆر به‌دوای گه‌ڕابوو، به‌ڵام نه‌یدۆزیبووه‌وه. پاشان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له نزیك رێگه‌ی به‌غدا - موسڵ هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌بینن، پرسیاریان لێده‌كه‌ن و ئه‌وانیش ده‌ڵێن شوێنه‌كه ده‌زانن و به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ن هاوكارییان بكه‌ن.
وه‌ك ره‌نجه باسی كرد، كه ته‌نیا 5 خولهك له‌وان دوور بووه، تیمی رووداو و هێزه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه شوێنه‌كه، له‌كاتی گه‌یشتنیان كاژێر 03:45 خوله‌كی ئێواره سه‌ید عه‌لی قاچی له ته‌لی بۆمبێكی چێنراو ده‌ئاڵێت و بۆمبه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه.
له 20ی حوزه‌یراندا هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس (ستیفان فلینوف و به‌ختیار حداد) له رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی له كاتی روماڵكردنی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بۆ شاری موسل، شه‌هید بوون، هاوڕێیه‌كیان به ناوی صاموئیل فوری له‌هه‌مان روداودا بریندار بوو.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر جاف كه هاوڕێی به‌ختیار حه‌داده به میترۆی ووت"به‌داخه‌وه هیچ لایه‌نێك هاوكاری ورێنشاندهرو چاوساغی رۆژنامه‌نووسان ناكات و ئاگاداریان ناكاته‌وه له مه‌ترسی ناوچه‌كان له هه‌بوونی بۆمبی چێنراو یان هه‌ر مه‌ترسیه‌كی دیكه" وتیشی"كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی به‌رێوه‌ده‌چێت هیچ هاوكاری و كارئاسانی بۆ رۆژنامه‌نووسان ناكرێت."
باسی له‌وه‌شكرد "شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی هه‌یه به‌ڵام هه‌ركه‌سه و بۆ خۆی كارده‌كات".
روماڵكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ، بۆ میدیاكارانی كوردستان ئه‌زمونێكی نوێ بوو، رووداوه‌كان پێمان ده‌ڵێن میدیاكانی كوردستان پێویستیان به راهێنانی زیاتر هه‌یه له‌م بواره‌دا.
به‌پێی ئاماری روانگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نوسی (JFO) كه به شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری (METRO)دا كار ده‌كات، ته‌نها له نێوان 3ی ئایاری 2016 بۆ 3ی ئایاری 2017، 20 رۆژنامه‌نوس له عێراقدا كوژراون .
سه‌نته‌ری میترۆ به‌رده‌وام له رێگه‌ی دیدار‌و به‌یاننامه‌كانی داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرده مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی بۆ رۆژنامه‌نوسان ئاماده‌بكه‌ن به‌ر له ناردنیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ، له پێش هه‌موو مه‌رجه‌كانیش وه‌رگرتنی راهێنان بێت بۆ په‌یامنێرانی جه‌نگ.
روماڵكردنی هه‌واڵی دادگاكان تاوان نییه
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام له هه‌ڵوێست و راگهینراوهكانیدا داوای له هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایانانه كردوه له‌كاتی بوونی كێشه له نێوان ئه‌وان و رۆژنامه‌نوساندا په‌نا بۆ دادگاكان به‌رن. به‌ڵام هه‌ندێك داوای یاسایی جێگه‌ی سه‌رنج و ره‌خنه بوون نمونه‌ی ته‌وقیفكردنی په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له كفری بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته و ته‌وقیفكردنی ئاوات عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری NRT بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.
له 22ی ئایاردا به فه‌رمانێكی دادی په‌یامێری كه‌ناڵی ئین ئارتی له‌قه‌زای كفری به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌سه‌ر حوكمی كۆتایی دادگا كه تایبه‌ت بوو به دادگاییكردنی هاوڵاتییه‌ك كه به‌چه‌ند تۆمه‌تێك دهسگیركرابوو له‌وانه‌ش تۆمه‌تی "دزینی شیر‌و دایبی مناڵان" ده‌سبه‌سه‌ركرا.
راپۆرتی رۆژنامه‌نوس ئارام به‌ختیار په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئارتی له قه‌زای كفری پاش حوكمی كۆتایی دادگای كفری ده‌رچووه‌و به‌مه‌ش راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كاریگه‌ری نه‌بووه له‌سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ی دۆسییه‌كه و رێڕه‌وی دادگایی كردنه‌كه بۆیه نه‌ده‌بوو ته‌قیف بكرێن.
هه‌واڵی حوكمی كۆتایی له دۆسییه‌كان له لایه‌ن دادگاكانه‌وه نهێنی نین و به ئاشكرا ئه‌و حوكمانه ده‌رده‌چن، روماڵكردنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌و ئاشكراكردنی نهێنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه تاوان نین تا فه‌رمانی ده‌سبه‌سه‌ركردن بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌ربچن.
ئازادی رۆژنامه‌نوسی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك
پاش ئه‌وه‌ی هێزی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركوك و دهرورهبهرهكهیان كۆنترۆڵكرده‌وه، كاتێك ئۆفیسی كه‌ناڵی میدیایی سوتێنرا و قه‌ده‌غه كرا، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م كاری میدیاكاران كرا.
ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری یاساشكێنی گه‌وره‌یان كردوه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و كار به یاساكانی هه‌رێم ناكات له بواری ئازادی رۆژنامه‌نوسان راده‌ربڕیندا.
میترۆ له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به شه‌ریكه‌كانمان له رێكخراوه جیهانییه‌كانی تایبه‌ت به داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نوسی ئاگاداركردۆته‌وه له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به ئازادی به شێوه‌یه‌كی گشتی و ئازادی راده‌بڕین و رۆژنامه‌نوسی.
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له ساته‌وه‌ختی هاتنه ناو شاری كه‌ركوك رێگری كرا له‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسێك به كوردی پرسیار بكات و به‌رپرسێك به كوردی وه‌ڵام بداته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه پیشاندا كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كه سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌م دواییه چوونه‌ته ناوییه‌وه، كاری پشێوی و تێكدان و تاڵانی و سووتاندنی خانوو و دووكان و نووسینگه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان روویداوه.
به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه‌ی به یوئێن گه‌یشتووه و له‌ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێكراوه نزیكه‌ی 150 خانوو له شارۆچكه‌ی خورماتوو له رۆژانی 16 و 17ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌و هێزانه رێگرییان له میدیاكان كرد، پشێوی وبارودۆخی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی گیرۆده بوو به توندیژی و شه‌ڕو جێهیشتنی زێدی خۆی، بۆ رای گشتی و جیهان بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئێمه ده‌زانین له كاتی پشێوی گه‌وره و شه‌ڕو و كوشتار، لادان له ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نوسی زیاد ده‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چه‌وتی میدیاكان.
به‌ڵام ناكرێت نه ئێمه‌و نه رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بێده‌نگ بن كاتێك بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری جێگه به یاسا كارپێكراوه‌كان لێژ بكات، به تایبه‌تیش شاری كه‌ركوك كه له ساڵانی رابردودا به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسانی كوردستان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ میدیا و میدیاكارانی كوردستان و عێراق كردوه.
له نێو ئه‌م پهشێویانهدا ژیانی زۆرێك له رۆژنامه‌نوسان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه تیمی راگه‌یاندنی كوردسات ته‌قه‌ی لێكرا و ئۆتۆمبێل و كامێراكانیان كه‌وته ژێر ده‌ستی چه‌كداره‌كان، سه‌رباری بڕیاردان به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ردو كه‌ناڵی كوردستان 24 و رووداو له كه‌ركوك.
بوونی سه‌رنج له‌سه‌ر په‌خشی هه‌ر كه‌ناڵێك نابێت بمانخاته سه‌نگه‌ری دژایه‌تی كردنی ئازادی، ده‌سه‌ڵاته عه‌سكه‌ریه‌كه‌ی كه‌ركوك بڕیاری را‌گرتن و قه‌ده‌غه‌كردنی كوردستان 24 و روداوی بۆ بچێته سه‌ر.
ئارام جه‌مال په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن له شاری كه‌ركوك به میترۆی وت "ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری گه‌ر به پیشه‌ی كار بكه‌یت له هه‌رێمی كوردستان باشتره وه به پێچه‌وانه‌وه".
محێدین عومه‌ر رۆژنامه‌نوس له گه‌لی كوردستان به میترۆی وت "له دوای رێكه‌وتی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ناتوانین به ئاسایی روماڵ بكه‌ین له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سوكایه‌تیمان پێده‌كه‌ن".
كامه‌ران رۆژنامه‌نوس له رادیۆی نه‌وا و كه‌ناڵی بی بی سی به میترۆی وت " ئێستا كۆمه‌ڵێك رێوشوێن بۆ رێگری له به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوسی دانره‌وه، هه‌موو كه‌ناڵه‌كان وه‌ك یه‌ك ناتوانن كار بكه‌ن، من بۆ خۆم له دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی روداو و كوردستان 24 بۆ هیچ كارێكی رۆژنامه‌نوسی نهرۆیشتوم بۆ شاری كه‌ركوك".
دانا عه‌سكه‌ر رۆژنامه‌نوس له رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ به میترۆی وت " هیچ پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به من نه‌كراوه، به‌ڵام بینیومه پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان كراوه، له ئێستادا دۆخی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له شاری كه‌ركوك زۆر خراپه، به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نوسان شاری كه‌ركوكیان جێهێشتوه".
رۆكان جاف به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ئێن ئاڕ تی به میترۆی وت"له كه‌ركوك رێگریی زۆرمان لێكراوه، له ئێستادا نوسینگهكهمان داخراوه‌و بۆمان نییه روماڵ له‌شاری كه‌ركوك بكه‌ین، خۆشم به‌فه‌رمانی جوده‌ت عسافی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوكی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاری گرتنم ده‌رچوه له ئێستادا شاری كه‌ركوكم جێهێشتوه‌و هه‌ڵهاتوم".
رزگار حاجی حه‌مه رۆژنامه‌نوس له كه‌ناڵی كه‌ركوك به میترۆی وت"یه‌كه‌م رۆژی روداوه‌كانی شاری كه‌ركوك مه‌فره‌زه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كه‌مان و له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنی شاری كه‌ركوكه‌وه ئۆفیسهكهمانیان پاراست، له ئێستادا ناتوانین وه‌ك جاران روماڵ بكه‌ین".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ كه‌ناڵه كوردییه‌كان قه‌ده‌غه كراوه، بۆ كه‌ناڵه عراقییهكان رێگه پێدراوه.
سه‌عد مه‌لا عه‌لی رۆژنامه‌نوس له كه‌ناڵی كه‌ركوك هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ناڵی هنا بغداد به میترۆی وت"ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له ئێستادا له‌شاری كه‌ركوك بۆ كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌كان زیاتره وه‌ك له كه‌ناڵه كوردییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به هاندانی توندوتیژی، جاران بۆ روماڵكردن له شاری كه‌ركوك رۆژنامه‌نوس پێویستی به موافه‌قه بوو به‌ڵام ئێستا ئه‌و موافهقهیه نه‌ماوه ده‌توانیت یه‌كسه‌ر روماڵ بكه‌یت".
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵا صه‌مه‌د رۆژنامه‌نوس له كه‌ناڵی الحره العراق به میترۆی ووت "ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ری له شاری كه‌ركوك له جاران باشتره، جاران نه‌مان ئه‌توانی بچینه نزیك محافزهوه به‌ڵام كه‌س پێمان ناڵێت چی ئه‌كه‌ن چی ناكه‌ن، هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكارمانن".
ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری و مه‌ده‌نی شاره‌كه ئه‌نجامی ده‌دات وایكرد هه‌ندێك رۆژنامه‌نوسانی كورد شاره‌كه جێبهێڵن.
شۆڕش خالد سه‌رنوسه‌ری سایتی كه‌ركوك ناو به میترۆی وت "دوو په‌یامنێرمان شاری كهكوكیان جێهێشتوه به‌ره‌و هه‌ولێرو سلێمانی".
هه‌روه‌ها ئاڵا هۆشیار رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ له رۆژی روداوهكانهوه شاره‌كه‌ی جیهێشتوه.
به‌ڕێز عه‌بادی كاری رۆژنامه‌نوسی تاوان نییه
به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له نامه‌یه‌كی كراوه‌دا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی داوا ده‌كات، عه‌بادی ده‌ستبه‌جێ بڕیاری راگرتنی په‌خش و كاركردنی تیمه‌كانی RUDAW كوردستان 24 له عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
ره‌حمان غه‌ریب، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، ئاماژه‌ی به تاوانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس و وێنه‌گری كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی، ئه‌ركان شه‌ریف كردووه، كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له قه‌زای داقوق له لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هید كرا.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌ركان شه‌ریف ناوی چووه ریزبه‌ندی 302همین رۆژنامه‌نووسی تیرۆركرا‌و كه له 2003ه‌وه تا ئێستا له عێراق كوژرا بن.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌شێكی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له لایه‌ن داعش و قاعیده و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌وه كوژراون، به‌ڵام زۆربه‌یان له لایه‌ن مافیاكانی گه‌نده‌ڵییه‌وه تیرۆر كراون به ئامانجی ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كانیان ئاشكرا نه‌بن و رای گشتی پێیان نه‌زانێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا ره‌حمان غه‌ریب نووسیویه‌تی: له سایه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان له‌م دواییه‌دا، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پشكی شێریان به‌ركه‌وتووه وه‌ك قوربانی ئه‌و گرژییه. ناوه‌ندی میدیایی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان راچڵه‌كان به ده‌ركردنی بڕیار و رێنمایی له دژی میدیا له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه و بۆ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به مه‌به‌ستی راگرتنی په‌خش و داخستنی نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی كوردستان K24 و RUDAW. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌سته‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆییه و په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه و پێویسته به پیشه‌ییانه كار بكات و بڕیاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وی ناوخۆی ده‌سته‌كه بن نه‌ك به رێنمایی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه.
ئه‌وه‌شی نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان سه‌ریان سوڕماوه و له‌وه ناڕازین كه هه‌ڵوێستی جیاكاری ته‌نیا له دژی كه‌ناڵه كوردییه‌كان گیراوه‌ته به‌ر و هه‌موو كه‌ناڵه‌كان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه و ئه‌وه‌شی نووسیوه: ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی هانی رقلێبوونه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌ده‌ن بگرێته‌وه، ئه‌وا تا راده‌یه‌ك په‌سند كرا‌و ده‌بوو.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه به‌شێك له كه‌ناڵه عێراقییه‌كان پاساو بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژی له دژی كورد ده‌هێننه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیشیان هانی توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێزی زیاتر له دژی كورد ده‌ده‌ن و هیچ جوێن و گوزارشتێكی نه‌شیاو نه‌ماوه دژی كورد به‌كاری نه‌هێنن جا له میانی راپۆرته‌كانیاندا بێت یاخود له میانی به‌رنامه و میوانه‌كانیان بێت و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌ناڵانه تۆمه‌تی ناپاكی ده‌خه‌نه پاڵ گه‌لی كورد به گشتی و له به‌رامبه‌ریشدا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و بڕیارانه له ئارادا نییه كه دژی كه‌ناڵه كوردییه‌كان گیراوه‌ته به‌ر.
رێگریی و جیاكاریی
دیارده‌ی جیاكاری به‌رامبه‌ر كه‌ناڵه‌كانی KNN و په‌یام و NRT و رۆژنیوز به رۆژنامه‌نوس و میدیاكارانیانهوه له ساڵی2017 به روونی ده‌ركه‌وت، بوونی جیاكاری و رێگریی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامنێران و نێردراوی ئه‌و كه‌ناڵانه وای كرد ده‌یان سكاڵای ئه‌و كه‌ناڵانه بگاته سه‌نته‌ره‌كه‌مان، باس له رێگری ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ن له كاتی روماڵكردنی به‌ره‌كانی جه‌نگ و چالاكی بزوتنه‌وه‌ی داخوازی و ته‌نانه‌ت كۆنگره و چالاكییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یامنێری ئه‌و كه‌ناڵانه باسیان له‌وه كردووه به به‌رچاوی ئه‌وانه‌وه رێگه به كه‌ناڵه‌كانی تر دراوه و ئه‌مانیان له روماڵی ئه‌و چالاكییانه بێبه‌شكردووه.
به‌پێی خاڵی چواره‌م له به‌شی چواره‌می یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 "رۆژنامه‌نوس مافی ئاماده‌بوونی له كۆنگره و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه" یاساكه به رونی ئه‌و مافه‌ی به رۆژنامه‌نوس داوه به‌بێ جیاكاری روماڵی چالاكیه گشتیه‌كان بكات.
هه‌ڵكوتان سه‌ر كه‌ناڵ و تاڵانكردنی
توندوتیژییه‌كانی ناو په‌رله‌مان
له 29ی تشرینی یه‌كه‌م له ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستان هێرش كرایه سه‌ر تیمی كه‌ناڵه‌كانی KNN و رۆژ نیوز و په‌یام و به‌ڵام دیارترینیان ئه‌و هێرشه بوو كه له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا كرایه سه‌ر تیمه‌كه‌ی NRT.
ئه‌و هێرشانه لوتكه‌ی بێ رێزیی بوو به یاسا‌و جه‌وهه‌ری ئه‌و هێزانه‌ی ئاشكراكرد كه رێگه‌یان بۆ ئه‌م هێرشانه خۆشكرد.
كۆمه‌ڵێك تیڵاوهشێن و چه‌قۆ به‌ده‌ست به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه حه‌ره‌می په‌رله‌مانی كوردستانیان شكاند و په‌لاماری به‌شێك له په‌یامنێری كهناڵهكانییاندا.
هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانزانی كه ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی پێشتر هێرشییان كرده سه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان (رابوون مه‌عرف)، له نزیك په‌رله‌مان هوتافییان ده‌داو هه‌ره‌شه‌یان له هه‌ندێك له میدیاكاران ده‌كرد.
له‌و هێرشانه رۆژنامه‌نوس رێبوار كاكه‌یی بریندار بووه، كامێراكه‌ی شكێنرا. په‌یامنێری KNN سالح هه‌ركی پهلامادراوهو ئازاردراوه.
گرته ڤیدیۆییه‌كان ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئه‌و هێرشبه‌رانه مایك و كامێراكانی NRT و KNN و رۆژ نیوز ده‌شكێنن و هوتاف ده‌كێشن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ناو رهبییهكی دوژنمدا بن و سه‌ركه‌وتنیان تۆماركردبێت.
تاڵانكردنی NRT
هه‌مان شه‌و 29ی تشرینی یه‌كه‌م هێرشكرایه سه‌ر ئۆفیسی كه‌ناڵی NRT له شاری هه‌ولێر و زۆربه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان تێك‌شكاند، و زه‌رو زیانی زۆریان به ستۆدیۆكانیان گه‌یاند.
ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه راگه‌یانراوێكی له‌وباره بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند "به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر نوسینگه‌ی ئێن ئاڕ تی له شاری هه‌ولێر و تاڵانكردنی ، به به‌های زیاتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار زیان به نوسینگه و كه‌ره‌سته‌كانی كه‌وتووه‌و به‌شێكی كه‌ره‌سته‌و ئامێره‌كان شكێندراون و به‌شی زۆرینه‌شی تاڵانكراون به به‌رچاوی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێره‌وه"
جه‌ختیكردوه"سه‌رباری هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر نوسینگه‌كانی ئێن ئاڕ تی له هه‌ولێر و دهۆك، ستافی ئێن ئاڕ تی به‌رده‌وام ده‌بێت"
له خۆپیشاندانه‌كاندا هه‌ر هێزه‌و یاسای تایبه‌ت به خۆی جێبه‌جێده‌كات
له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كان، وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ میدیاكارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه كردوه. چه‌ندین رۆژنامه‌نوس بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك یان دووان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و پاشان ئازاد كراون، تا ئێستا روون نییه چه‌ند رۆژنامه‌نوس له‌ناو زیندانی هێزه ئه‌منییه‌كانن و به‌كام بڕگه‌ی یاسایی دهسبهسهردهكرێن.
ده‌یان رۆژنامه‌نوس به هۆی گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاراسته‌كردنی گوله‌ی لاستیكی "مه‌تاتی" بۆ جه‌سته‌یان، شوێنی كاره‌كانیان بۆ ماوه‌ی جیاجیا جێده‌هێشت و هێزه ئه‌منیه‌كان له باشترین حاڵه‌تدا به هه‌ڕه‌شه له شوێنی خۆپیشاندانه‌كان، دوریان ده‌خستنه‌وه.
میترۆ ده‌پرسێت: ئه‌گه‌ر پاساوی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان و رواڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ره‌كانیان بێت كه (ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كێ و چۆن ده‌ستیپێكرد)، پاساوییان بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر میدیاكاران چییه؟
میدیاكارانی ناوخۆی هه‌رێم و ده‌ره‌وه كه ده‌یانویست روماڵی خۆپیشاندنه‌كان بكه‌ن، وه‌ك روداوێك كه له هه‌موو دونیادا به‌های هه‌واڵیان هه‌یه، روماڵكردنیان لێ قه‌ده‌غه‌كرابوو، كامێراكانیان ده‌شكێنرا یان دهستدهگیرا به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نوسییان.
له نێو ئه‌م دیمه‌نه پڕ له توندوتیژییه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و میدیاكاران، كاتژمێر (7)ی ئێواره‌ی رۆژی 19ی كانونی یه‌كه‌م 2017، هێزێكی ئاسایشی سلێمانی، كه به نزیكه‌ی 100 سه‌د چه‌كدار مه‌زه‌نده ده‌كران و بێ ئه‌وه‌ی هیچ فه‌رمانێكی دادوه‌رییان پێبێت، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا له شاری سلێمانی، كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی هه‌رسێ كه‌ناڵی ئاسمانی (NRT،NRT2،NRT عه‌ره‌بی) و رادیۆی (نالیا FM)یان تێدایه. دوای سوكایه‌تیكردن به هه‌ندێك له كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسانیان و شكاندنی به‌شێك له كه‌لوپه‌له‌كانی دامه‌زراوه میدیاییه‌كه و بردنی به‌شێكی كه‌لوپه‌له ته‌كنیكییه‌كانی په‌خشكردن، سه‌ره‌نجام په‌خشی هه‌مویانیان راگرت و ئاوات عه‌لی سه‌رۆكی دامهزاوهكهشیان بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركرد له ئاسایش.
پاش راگرتنه‌كه ده‌ركه‌وت بڕیاره‌كه به‌پێی به فه‌رمانی وه‌زاریی ژماره (5002) وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی هه‌رێم له‌ڕێكه‌وتی 19-12-2017 بۆ راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی (NRT) به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و بۆ ماوه‌ی (1) هه‌فته ده‌رچووه. له كاتێكدا فه‌رمانی وه‌زیرو وه‌زاره‌ته‌كان هێزی بڕگه‌ی یاساكانی كاری رۆژنامه‌نوسییان نییه.
ئه‌م روداوانه بووه جێگه‌ی بێزاری نێردراوی نهوهیهكگرتوهكانی له عێراق، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامهناسان CPJ و هیومان رایتس وۆچ.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان، هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و هێزانه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان سه‌ركۆنه ده‌كات، داوا ده‌كات ئه‌و توندوتیژییه به‌رامبه‌ر به میدیا و میدیاكاران بوه‌ستێنن ده‌ستبه‌جێ راگیراوان ئازادبكرێن.
میترۆ 67 كه‌یسی پێشێلكاری رۆژنامه‌نوسانی وه‌رگرتوه كه هه‌ر روداوه‌و چه‌ندین پێشێلكاری زه‌قی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی له‌خۆ گرتوه.
میترۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و نیوخۆییهكان، به‌رده‌وام ده‌بێت له فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێزگرتن له ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسی و سه‌روه‌ربونی هێزی یاساكان، نه‌ك یاسای دار و شه‌ق و هه‌ڕه‌شه و داپڵۆسین.
راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان 2017
كانونی دووه‌م
1.به‌ره‌به‌یانی 1ی كانونی دوهه‌می 2017 كاتێك تیمی كوردسات نیوز له شه‌قامی سالم به راسته‌وخۆ سه‌رقاڵی گواستنه‌وه و روماڵكردنی خۆشییه‌كانی هاوڵاتیان بون بۆ پێشوزایكردن له ساڵی تازه به یاری ئاگرین و ته‌ره‌قه له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر تیمه‌كه‌یان. په‌یامنێری كوردسات نیوز هێمن قادر به میترۆی ووت " له‌و هێرشه ده‌ستی راستم گری گرت و ئۆتۆمبێلێكمان ئاگری گرت كه به‌زووی له‌لایه‌ن شۆفێره‌كه‌وه كوژێندرایه‌وه". باسی له‌وه‌شكرد كه شۆفێرهكیشیان به سوكی بریندار بووه.
2.رۆژی 2ی كانونی دووهه‌م، له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT ئاڵا هۆشیار كرا. هه‌رچه‌نده له لایه‌ن به‌شی پرۆتۆكۆلی كۆشكی ئه‌لیزی ئاگاداركرابوو له‌و مه‌راسیمی پێشوازییه‌دا ئاماده بێت بۆ روماڵكردن. هه‌روه‌ها رێگری له تیمێكی تری كه‌ناڵه‌كه كرا كه پێكهاتبوون له (هێرش قادر، زانا شێرزاد).
3.رۆژی 2ی كانوی دووهه‌می 2017 له شه‌قامی دوو سایدی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، له كاتێكدا تیمی كه‌ناڵی رووداو ( سامان به‌شاره‌تی، به‌ڵێن واحید) روماڵی هه‌واڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری چه‌مچه‌ماڵیان ده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با، له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لاماردران. به‌ڵێن واحید كامێرامانی كه‌ناڵه‌كه به میترۆی ووت " له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی رێگریان لێكردین، پاشان لێیان داین و كامێراكه‌یان زه‌وتكرد".
4.رۆژی 2ی كانوی دووهه‌می 2017 له شه‌قامی دوو سایدی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT (رزگار جه‌بار)كرا ، روماڵی هه‌واڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری چه‌مچه‌ماڵ بكه‌ن.
5.رۆژی 2ی كانوی دووهه‌می 2017 له شه‌قامی دوو سایدی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی په‌یام جه‌لال جباری كرا روماڵی هه‌واڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری چه‌مچه‌ماڵیان بكات. جه‌لال وتی "كامێراكه‌یان لێ سه‌ندم و سوكایه‌تیان پێ‌كردم".
6.رۆژی 2ی كانوی دووهه‌می 2017 له شه‌قامی دوو سایدی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، رێگری له تیمی كه‌ناڵی KNN (هێمن ئه‌حمه‌د، ئاری لوقمان)كرا، هێرشكرایه سه‌ریان و كامێرایان لێ زه‌وتكرا و پاش كاتژمێرێ وه‌ریانگرته‌وه.
7.رۆژی پێنجشه‌ممه 5ی كانونی دوهه‌می 2017، ته‌رمی مافناس و رۆژنامه‌نوس عبدالقادر ئه‌لقه‌یسی له رێگه‌ی كه‌ركوك- به‌غدا، به كوژراوی دۆزرایه‌وه. مافناس و رۆژنامه‌نوس عبدالقادر ئه‌لقه‌یسی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه. چه‌ند رۆژێك پاش دیار نه‌مانی ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، ئه‌لقه‌یسی سه‌رباری كاری رۆژنامه‌نوسی، چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ بووه، پارێزه‌ری سیاسه‌تمه‌داری عێراقی (تاریق الهاشمی) بووه. به هۆی ئه‌وه له شاری به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرا، شاری به‌غدادی به جێشتوه له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه. له رۆژانی كۆتایی ساڵی 2016 له هه‌ولێره‌وه رووی كردۆته به‌غداو له ناوچه‌ی عوزیم رفێنراوه.
8.رۆژی چوارشه‌ممه 11ی كانونی دووهه‌می 2017 ، له كاتێكدا روماڵكردنی خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیانی قه‌زای خه‌بات سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بۆ داواكردنی مافه‌كانیان له كۆمپانیایه‌كی بیانی، له لایه‌ن هێزێكی زێره‌ڤانی هێرشكراوه‌ته سه‌ر په‌یامنێری سایتی دوارۆژ، سه‌عید محه‌مه‌د په‌یامنێری سایته‌كه به میترۆی ووت "له لایه‌ن هێزێكی زێره‌ڤانییه‌وه هێرشیان بۆ هێنام، نیو كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركرام"
9.رۆژی چوارشه‌ممه 11ی كانونی دووهه‌می 2017 ، له كاتێكدا روماڵكردنی خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیانی قه‌زای خه‌بات سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بۆ داواكردنی مافه‌كانیان له كۆمپانیایه‌كی بیانی، له لایه‌ن هێزێكی زێره‌ڤانی هێرشكراوه‌ته سه‌ر تیمی كه‌ناڵی NRT، (رێبوار كاكه‌یی و كارزان كه‌ریم) . رێبوار كاكه‌یی په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه به میترۆی ووت "یه‌كێك له‌و هێزه پێی وتین پێویسته بێن له‌گه‌ڵماندا منیش پێم ووتن ئێمه مۆڵه‌تمان هه‌یه تصویر بكه‌ین زێرهڤانییهكهش ووتی ئێمه‌ش ئه‌مرمان هه‌یه بتگرین، ئێم وتت ئهمرهكهم پیشان بده‌ن له وه‌ڵامدا پێی ووتین خۆمان ئهمركهین" جه‌ختیكرده‌وه "هێرشیان بۆ هێناین نیو كاتژمێر دهستبهسهركراین".
10.رۆژی شه‌ممه 14ی كانویی دوهه‌می 2017، شاندێكی رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی كه پێك هاتبوون له (20 رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی پێكهاتبوون)، له‌بازگه‌ی بانی مه‌قام رێگریان لێكرا بێنه ناوشاری سلێمانی، هێمن عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری رۆژنامه‌نوسانی وه‌رزشی هه‌ولێر به میترۆی ووت "له بازگه‌ی بانی مه‌قام به بیانوی ئه‌وه‌ی ئاگادار نه‌بون رێگریان لێكردین بێینه شاری سلێمانی، پێیان وتین ده‌بێت سه‌رو خۆیان ئاگادار بكه‌ینه‌وه، دواتر رێگه‌یان پێده‌درێت".
11.رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15ی كانونی دوهه‌می 2017، له كاتی روماڵكردنی ئاسایی ناو قه‌زای به‌رده‌ره‌ش، له‌لایه‌ن ئاسایشی قه‌زاكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵ KNN، (دیفا هه‌ركی ، ره‌یان زێباری). دیفا هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه به میترۆ وت" له كاتی روماڵكردنی ئاسایی ناو قه‌زای به‌رده‌ره‌ش، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه هێرشكرایه سه‌رمان و لێیانداین و كامێراكه‌یان شكاندین".
12. رۆژی 15ی كانوی دوهه‌م په‌یامنێری كوردستان نیوز (گه‌یلان بۆتانی) به میترۆی راگه‌یاند له كاتی روماڵكردنی ئۆپرسیۆنهكانی موصل بۆمبێك له نزیكییه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و بریندار بووه.
13.رۆژی یه‌ك شه‌ممه 15ی كانونی دووهه‌می 2017، كاروان باعه‌درێ په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ئه‌ڤڕۆ كه له شاری دهۆك ده‌ده‌چێت، له‌لایه‌ن پاسه‌وانی به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستگیركراو ئه‌شكه‌نجه‌درا. كاروان باعه‌درێ به میترۆی راگه‌یاند كه ئه‌و له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی بڵاوكردۆته‌وه تێیدا ڕه‌خنه‌ی له لیژنه‌ی ئه‌منی و ئاسایش گرتووه، پاشان به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی به كادرێكی وتبوو كه با كاروان بێته لایان، كاروان ووتی "منیش وتم ده‌وامم هه‌یه با ته‌واوبم پاشان دێم، به‌ڵام به‌یانی زوو بوو هێشتا خه‌وتبووم، سێ پاسه‌وانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی به زۆری منیان له ماڵه‌وه دهركردو بردمیان بۆ ئاسایش". وتیشی "دوای ئه‌وه‌ی منیان برد بۆ لیژنه‌كه لێیان پرسیم تۆ ڕه‌خنه له ئێمه ده‌گریت، منیش وتم ئێ ڕه‌خنه شتێكی ئاساییه، دواتر بردمیان بۆ ژوورێك و به‌چه‌ند كه‌سێك لێیاندام به بۆكس و به قۆناغی تفه‌نگ، به هاوار خۆم له ده‌ستیان ڕزگار كرد". كاروان وێنه‌ی دووای دهسگیركردنهكهی بۆ میترۆ نارد كه ئاسه‌واری لێدانه‌ی پێوه دیاره چاوێكی زه‌برێكی زۆری به‌ركه‌وتووه، جه‌خیتكرده‌وه " قاچێكم له‌جێ چووه‌و ئازارێكی زۆری هه‌یه و ناتوانم پێی بڕۆم".
14.رۆژی دووشه‌ممه 16ی كانونی دوهه‌می 2017، له‌كاتی روماڵكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ، بۆمبێك به عبدالحمید زیباری په‌یامنێر و یاسر سالمی كامێرامانی كه‌ناڵی حوره عێراق ته‌قییه‌وه، عبدالحمید زێباری به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به‌رته‌له.
15.رۆژی 19ی كانونی دووهه‌م، له كه‌مپی نێرگزلی له میحوه‌ری ناوه‌ران پارێزگای دهۆك، رێگری له تیمی كه‌ناڵی KNN (به‌هار حسین، هادی محمد) كرا.
16.له رۆژی 24ی كانونی دووهه‌م، له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی په‌روه‌رده‌یی له قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، چه‌ند كه‌سێك وه‌ك خزمی مامۆستایه‌ك خۆیان ناساندوه هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له په‌یامنێری NRT رێبوار كاكه‌یی كرا.
17.رۆژی 28ی كانونی دوهه‌م له كه‌مپی شاریا سه‌ر به پارێزگای دهۆك، ئاسایشی كه‌مپه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر تیمی كه‌ناڵی KNN (به‌هار حسێن، محمد صدقی)، ده‌ستبه‌سه‌ركرا، به‌ڵێننامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه جارێكی تر له‌و كه‌مپه كار نه‌كه‌ن.
شوبات
18.له رۆژی 5ی شوبات، له‌گه‌ره‌كی سێتاقانی شاری هه‌ولێر، له‌كاتی روماڵی راسته‌وخۆدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی كۆمه‌ڵێك كرێكاری به‌نگلادیشی كه‌پاره‌یان دزرابوو، رێگری له تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی (شیراز عبدالله و حه‌سه‌ن مه‌ولود) كرا و بۆ ماوه‌ی نیوكاتژمێر له بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا ده‌ستبه‌سه‌ركران.
19.رۆژی 15ی شوبات له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه رێگری له جیهاد هه‌ورامی پهیامینَری كه‌ناڵی رۆژ نیوز كرا روماڵ بكات، هاوكات رێگری له تیمی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی و كه‌ی ئێن ئێن و په‌یامیش كرا روماڵ بكه‌ن.
20.رۆژی 17ی شوبات له كاتی یاری تۆپی پێ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و كه‌ركوك له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ له لایه‌ن هانده‌رانه‌وه هێرش و سوكایه‌تی كرایه سه‌ر هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس (عادل سندی و فه‌یسه‌ڵ محمد).
21.رۆژی 25ی شوبات له‌كاتی ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌ك له‌شاری موسڵ بۆمبێك به تیمێكی كه‌ناڵی روداو ده‌ته‌قێته‌وه، (شیفا گه‌ردی) پێشكه‌شكار شه‌هید ده‌بێت و وێنهگرهكهشی (یونس مسته‌فا) به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ئازار
22.رۆژی 1 ی ئازار له كاتی كۆبونه‌وه‌ی به‌شێك له رێكخراوه‌كان له نزیك فولكه‌ی وه‌فایی له‌شاری هه‌ولێر رێگری له سواره محه‌مه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژ نیوز ده‌كرێت و ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا.
23.رۆژی 3ی ئازار له‌كاتی روماڵی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا و هێزه‌كانی یه‌به‌شه له شه‌نگال هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس (عیزه‌ت عسمه‌ت و هه‌ردی خالیتی) په‌یامنێرانی كه‌ناڵی چرا تیڤی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
24.رۆژی 3ی ئازار له‌كاتی روماڵی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا و هێزه‌كانی یه‌به‌شه له شه‌نگال رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی بادینان سات (ئیلهام حه‌سه‌ن و خه‌ڵه‌ف موراد) كراوه‌و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان لێسه‌ندراوه.
25.رۆژی 4ی ئازار رۆژنامه‌نوس ئه‌حمه‌د زێباری په‌یامێری ده‌نگی ئه‌مریكا به میترۆی راگه‌یاند له كاتێكدا كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی له‌به‌رده‌م هۆتێل دیڤان له شاری هه‌ولێر گردببونه‌وه بۆ دهربِرینی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌ڕی كورد و كورد له له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌ی 9 كاتژمێر ده‌ستگیركرام.
26.رۆژی 4ی ئازار رۆژنامه‌نوس سواره مه‌حمود پهیامینَری كه‌ناڵی رۆژ نیوز به میترۆی راگه‌یاند له كاتێكدا كۆمه‌لێك هاوڵاتی له‌به‌رده‌م هۆتێل دیڤان له شاری هه‌ولێر گردببونه‌وه بۆ دهربِرینی ناڕه‌زایه‌تی له شه‌ڕی كورد و كورد له له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ ده‌ستگیركرام، هه‌رچه‌نده دادوه‌ر بڕیاری ئازادكردنی ده‌ركرد بووم به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه حسابیان بۆ بڕیاره‌كه‌ی دادوه‌ر نه‌كرد.
27.رۆژی 5ی ئازار له كاتی روماڵكردنی هه‌واڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ له ناوچه‌كانی گه‌رمیان رۆژنامه‌نوس حه‌یده‌ر كفری په‌یامێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان برینداربوو.
28.رۆژی 6ی ئازار له‌كاتی به‌رێوه‌چونی یارییه‌كی تۆپی پێ له شاری سلێمانی رۆژنامه‌نوس نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێری وه‌رزشی كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه لێده‌درێت و به‌هۆیه‌وه بریندار ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر له‌هۆش خۆی ده‌چێت، دواتر له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت بۆ وڵاتی ئوردن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.
29.رۆژی 8ی ئازار له كاتی به‌رێوه‌چونی مه‌راسیمی یادی رۆژی ژنان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر رێگری له رێناس عه‌لی په‌یامنێری ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵ بكات.
30.رۆژی 8ی ئازار له كاتی به‌رێوه‌چونی مه‌راسیمی یادی رۆژی ژنان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی په‌یام (وه‌لی سه‌لیم و مه‌تڵه‌ب خۆشه‌وی) ده‌كرێت.
31.رۆژی 10ی ئازار رۆژنامه‌نوس هێمن كه‌ریم به میترۆی وت "كاتژمێر 8:45 خوله‌كی شه‌و ئوتۆمبێلێكی ره‌نگی سپی ته‌قه‌یه‌كی زۆری له‌ماڵم كردوه‌و هه‌ڵهاتوه له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی".
32.رۆژی 12ی ئازار په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24 چه‌كدار جمال له كاتی روماڵی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ بریندار ده‌بێت.
33.14ی ئازار له‌كاتی روماڵی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا و هێزه‌كانی یه‌به‌شه له خانه‌سوری سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس (ژیدان ئاسمان و دهیلا ئاخین) په‌یامنێرانی كه‌ناڵی چرا تیڤی به‌سه‌ختی بریندار بوو.
34.رۆژی 16ی ئازار له كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانێك له شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له تیمی كوردستان 24 كرا‌و كێبڵی په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كه‌یان پچراند.
35.رۆژی 3ی ئازار له‌كاتی روماڵی پێكدادانی چه‌كداری له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا و هێزه‌كانی یه‌به‌شه له خانه‌سوری سه‌ر به قه‌زای شه‌نگال رۆژنامه‌نوس (نۆژیان ئارهان) سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری سوژن به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت و رۆژی 23 ی ئازار له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
36.رۆژی 25ی ئازار له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه باره‌گای ده‌زگای ستانده‌ر به بێ‌ئاگاداری پێشوه‌خت داده‌خرێت.
37.رۆژی 31ی ئازار له كاتی سه‌ردانی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ لای ئاواره‌كان له كه‌مپی حه‌سه‌ن شامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (ئاراس عزیز و یونس عه‌بدوڵا) ده‌كرێت.
نیسان
38.1 ی نیسان له‌كاتی یاریه‌كی تۆپی پێ له خولی نایابی كوردستان له‌شاری كه‌لار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوس هادی ئه‌حمه‌د ره‌شید كامێراكه‌ی ده‌شكێندرێت و سوكایه‌تی پێده‌كرێت.
39.4ی نیسان له‌كاتی روماڵكردنی ده‌ركردنی مامۆستایانی ئایینی له مزگه‌وتی جودی له‌شاری هه‌ولێر تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (وه‌لی سه‌لیم و موتڵهب خۆشنه‌وی) ده‌ستگیر ده‌كرێن و كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكهشیان لێده‌سه‌ندرێت.
40.4ی نیسان رۆژنامه‌نوس تایف گۆران په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له باشیك ی سه‌ر به پارێزگای موسڵ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
41.7ی نیسان له‌كاتی روماڵكردنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی گه‌نجێك كه‌سه‌ر به تیرۆرستانی داعش بووه، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه رێگری له پاڤێڵ عه‌بدولڕه‌حمان په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له ده‌ربه‌ندیخان ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت، دواتریش به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كرێت.
42.8ی نیسان له‌كاتی چونی تیمێكی كه‌ناڵی رۆژ نیوز (سۆران حسێن و دانا عومه‌ر) بۆ شاری هه‌ولێر له بازگه‌ی كه‌سنه‌زان رێگریان لیكراوه بچنه شاری هه‌ولێر، پێیان وتراوه ئه‌مریان پێیه كه ئێوه داخڵ نه‌كه‌ن.
43.10ی نیسان رۆژنامه‌نوس نه‌وزاد پۆڵس حه‌نا سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی سورایا به میترۆی راگه‌یاند له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ حزبه مه‌سیحیه‌كان به‌رپرسێكی باڵای حزبێكی ئاشوری هێرشی كردهسهرم و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردم له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك كردومه.
44.رۆژی 16ی نیسان رێگری له دیفاع هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت كه روماڵی خۆپیشاندانی به‌شێك له شۆفێرانی ناڕازی بكات له خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیلی سه‌ر به پارێزگای دهۆك به پاساوی نه‌بونی مۆڵه‌ت.
45.23 ی نیسان له لایه‌ن پۆلیسی پاسه‌وانی دهۆك رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی كوردسات نیوز (نژیار محه‌مه‌د سه‌لیم و نیوار عه‌بدولكه‌ریم) كراوه روماڵ بكه‌ن.
46.28 ی نیسان له كاتی به‌رێوه‌چونی چالاكییه‌كی هونه‌ری له‌كه‌مپی خازری سه‌ر به پارێزگای موسڵ رێگری له رێناس علی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵی چالاكییه‌كه بكات.
ئایار
47.3 ی ئایار له‌شاری هه‌ولێر ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیبراهیم عه‌باس ده‌ستگیر ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ.
48.8ی ئایار رۆژنامه‌نوسی دیار سۆران سه‌قزی له شاری هه‌ولێر به‌فیشه‌ك كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
49.11ی ئایار له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئارام به‌ختیار په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له قه‌زای كفری سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت و پێی ده‌وترێت جارێكیكه كاری رۆژنامه‌وانی نه‌كه‌یت له‌م سنوره‌دا.
50.11 ی ئایار له‌دوا بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك هێرش و هه‌ڕه‌شه ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوس شوان سابیر.
51.14 ی ئایار له‌كاتی روماڵی راسته‌وخۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانی زانكۆ له‌به‌رده‌م زانكۆی سه‌لاحه‌دین له‌شاری هه‌ولێر له لایه‌ن هێزی ئه‌منییه‌وه رێگری له شیراز عه‌بدوڵا په‌یامنێری ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵ بكات دواتر ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
52.17 ی ئایار له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای قه‌ره‌داغ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی رێگری له تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (ئه‌بوبه‌كر حسێن و هه‌ڵۆ جه‌باری) ده‌كرێت روماڵ بكه‌ن.
53.19ی ئایار له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمی كۆچی دوای رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی شادیه ره‌سوڵ په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو، دالیا كه‌مال په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24، رۆژنامه‌نوس جه‌لال ره‌حمان عه‌بدوڵا ، هاوكار یاسین په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو، عمار حیكمه‌ت په‌یامنێری كه‌ناڵی عێراقیه و ژیار محه‌مه‌د په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له لایه‌ن هاوڵاتیانی ئاماده‌بووی مه‌راسیمه‌كه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ریان و سوكایه‌تیان پێكراوه.
54.20 ی ئایار له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگای هه‌ولێری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام (ئاراس عه‌زیز و موتهڵب) كرا روماڵ بكه‌ن.
55.22 ی ئایار له دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له شاری كفری سه‌ر به‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ئارام به‌ختیار په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌ركرد و بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ده‌ستگیركرا.
56.22ی ئایار له كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن راگری كۆلێژی ئاداب له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی ئێن ئاڕ تی (هێرش قادر و زانا شێرزاد) روماڵ بكه‌ن وه هه‌ڕه‌شه‌شیان لێده‌كرێت.
57.24 ی ئایار له‌كاتی به‌رێوه‌چونی كۆڕێك سه‌باره‌ت به پرسی سه‌ربه‌خۆی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵی كۆره‌كه بكات.
58.24 ی ئایار له كاتی به‌ڕێوه چونی مه‌راسیمی كۆچی دوای رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی رێگری له به‌رهه‌م جه‌مال په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردستان 24 كرا روماڵ بكات.
حوزه‌یران
59.4 ی حوزه‌یران دادگای گه‌رمیان بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌ركرد و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ركراو دواتر به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
60.7 ی حوزه‌یران به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان په‌خشی كه‌ناڵی ناوخۆی فالكۆن ئای راده‌گیرێت به‌هۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلامێكی بازرگانی.
61.9 ی حوزه‌یران خالید محه‌مه‌د په‌یامنێری ئێن ئاڕتی به میترۆی وت "له كاتی روماڵی خوپیشاندانی خوێندكارانی به‌شه ناوخۆییه‌كان له شاری كۆیه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریان لێكردم و ئه‌و گرتانه‌ی تۆمارم كردبوون پێیان سریمه‌وه".
62.16 ی حوزه‌یران له‌كاتی روماڵی راسته‌وخۆ بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی به‌هه‌شت له شاری سلێمانی له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر جه‌مال ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی لێده‌سێنرێت.
63.له 20 ی حوزه‌یراندا هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس (ستیفان فلینوف و به‌ختیار عبدالله حداد) له رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ره‌نسی له كاتی روماڵكردنی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بۆ شاری موسل، شه‌هید بوون، هاوڕێیه‌كیان به ناوی صاموئیل فوری له‌هه‌مان روداودا بریندار بوو.
64.20 ی حوزه‌یران له شاری هه‌ولێر، له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رۆژنامه‌نوس مه‌سعود عه‌بدولخالق و به‌رپرسی ده‌زگای ستانده‌ر بۆماوه‌ی 6 كاتژمێر ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت و دواتر به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت.
65.21 ی حوزه‌یران له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی سه‌یدسادق رێگری له تیمی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (ئه‌بوبه‌كر حسێن و هه‌ڵۆ جه‌باری) ده‌كرێت.
66.21 ی حوزه‌یران له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ئاكرێ، شه‌وی 27 ی ره‌مه‌زان رێگری له دیفاع هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن كراوه روماڵی مه‌راسیمی شه‌وی (لیلیه القدر) بكه‌ن.
67.22 ی حوزه‌یران به‌هۆی نوسینه‌كانیه‌وه هێزێكی چه‌كدار هێرشده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس سه‌رتیب جه‌وهه‌ر له شاری هه‌ولێر و برایه‌كی ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
68.27 ی حوزه‌یران له هاوینه هه‌واری جوندیا سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له عه‌بدۆ رۆستای په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دهركیرێت روماڵی راسته‌وخۆ بكات.
ته‌موز
69.2 ی ته‌موز له كاتی خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م دادگایی دهۆك رێگری له دڵشاد هیمۆ په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵ بكات، دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێت.
70.3 ی ته‌موز له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌ی دوجار بیر بكه‌ره‌وه له كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ته‌شویش ده‌خرێته‌سه‌ر په‌خشی كه‌ناڵه‌كه، به‌هۆیه‌وه ناتوانرێت به‌رنامه‌كه ته‌واو بكرێت.
71.3 ی ته‌موز له كاتی به‌رێوه‌چونی ئاهه‌نگی ده‌رچونی به‌شێك له‌خوێندكارانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین له شاری هه‌ولێر ڕێگری له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵی مه‌راسیمه‌كه بكات.
72.4 ی ته‌موز له روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی له‌شاری سلێمانی به هۆی ئاگره‌كه‌وه رۆژنامه‌نوس زریان محه‌مه‌د عه‌لی په‌یامنێری سایتی دواڕۆژ بریندار ده‌بێت.
73.4 ی ته‌موز له‌كاتێكدا دیفاع هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن سه‌رقاڵی روماڵی ئاساییه له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر هێزێكی ئه‌منی روماڵه راسته‌وخۆكه‌ی پێدهوهستێنن و رێگری لێده‌كه‌ن.
74.8 ی ته‌موز له‌كاتی روماڵی گردبونه‌وه‌ی به‌شێك له هاوڵاتیان له قه‌زای بنه‌سڵاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه كه خۆی به كادرێكی حزبی ده‌ناسێنێت هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (شاخه‌وان محه‌مه‌د و مه‌جید عه‌بدول مه‌ناف) ناهێڵدرێت روماڵ بكه‌ن.
75.10ی ته‌موز له‌شاری هه‌ولێر ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئیبراهیم عه‌باس هه‌وڵی فڕاندنی ده‌درێت و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه لێده‌درێت و به‌سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
76.10ی ته‌موز له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر، له‌كاتی به‌رێوه‌چونی مه‌راسیمی چله‌ی به‌رێز (عه‌زیز محه‌مه‌د) رێگری له‌كه‌ناڵه‌كانی كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵی مه‌راسیمه‌كه بكه‌ن.
77.13 ی ته‌موز له كاتی گردبونه‌وه‌ی به‌شێك لهدوكاندارهكانی ناوبازاڕی قه‌زای زاخۆی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك رێگری له تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵی گردبونه‌وه‌كه بكات.
78.15 ی ته‌موز له‌كاتی خۆپیشاندانی به‌شێك له هاوڵاتیانی قه‌زای ئاكرێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه دیفاع هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن و رێگری لێده‌كرێت روماڵ بكات.
79.31 ی ته‌موز له كاتی روماڵی خۆپیشاندانێك له شاری زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له حه‌سه‌ن حسێن په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێت.
80.31 ی ته‌موز له كاتی روماڵكردنی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه په‌لاماری سالح هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌درێت و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێت.
ئاب
81.1 ی ئاب له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر رێگری له ئه‌یاز مزوری په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵ بكات.
82.1 ی ئاب له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك سوكایه‌تی به په شادیه ره‌سوڵ په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو ده‌كرێت كه له كاتێكدا دووگیانه‌و كاری مه‌یدانیش ده‌كات.
83.5ی ئاب له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی له‌شاری هه‌ولێر رێگری له تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ( رێبوار كاكه‌یی و نه‌جمه‌دین گه‌ردی) ده‌كرێت روماڵی روداوه‌كه بكه‌ن.
84.7 ی ئاب له‌كاتی خۆپیشاندانی به‌شێك له خوێندكارانی توانا سازی كه داوای خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان ده‌كرد له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له شاری هه‌ولێر رێگری له كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت روماڵ بكات.
85.22 ی ئاب له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت ستۆدیۆیه‌كی بكاته‌وه كه ئاماده‌كرابوو بۆ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك به‌رنامه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفراندۆم له شاری هه‌ولێر.
86.27 ی ئاب به‌بڕیاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكراوه‌كانی هه‌ولێر په‌خشی ناوخۆی كه‌ناڵ ئێن ئاڕ تی راده‌گیرێت.
87.29 ی ئاب له كاتی په‌خشی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌ی رای تۆ له كه‌ناڵی رێگا كه‌سێك په‌یوه‌ندی به به‌رنامه‌كه‌وه كرد، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له هۆشه‌نگ كه‌ریم پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه كرد.
88.31 ی ئاب له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه خۆیان به كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ناساند به‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه په‌لاماری ئۆفیسی دهۆكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیان دا‌و، زیانی مادیان به ئۆفیسه‌كه گه‌یاند.
ئه‌یلول
89.1 ی ئه‌یلول له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه ته‌شویش و هێرشی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێته سه‌ر په‌خشی كه‌ناڵی بادینان سات له‌شاری دهۆك.
90.5 ی ئه‌یلول له‌شاری دهۆك له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس ئه‌حمه‌د شه‌نگالی به‌رپرسی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له دهۆك به‌هۆیه‌وه زیان به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
91.12 ی ئه‌یلول له‌كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاری كه‌ركوك و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاوازه‌كان رێگری له‌كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕ تی، په‌یام، رۆژنیوز، كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت روماڵ بكه‌ن.
92.13 ی ئه‌یلول له كاتی مه‌راسیمی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم له قه‌زای ئاكرێ سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك رێگری له گوهدار زێباری په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵ بكات.
93.15 ی ئه‌یلول له بینای په‌رله‌مانی كوردستان له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه خۆیان به چالاكوانی مه‌ده‌نی ناساندوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر رۆژنامه‌نوس له‌یس بنیامین په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی، ناهێڵن روماڵ بكات.
94.20 ی ئه‌یلول به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان په‌خشی ناوخۆی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت.
95.20 ی ئه‌یلول له‌كاتی خۆپیشاندانی به‌شێك له چالاكوانان و هاوڵاتیان له شه‌قامی سالم ی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه محه‌مه‌د وه‌لی په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژ نیوز ده‌ستگیرده‌كرێت و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی لێده‌سه‌ندرێت، هه‌روه‌ها سۆران سه‌عید په‌یامنێری سایتی ئێس ئێن ئێن بۆ ماوه‌ی 9 كاتژمێر ده‌ستگیرده‌كرێت.
96.20 ی ئه‌یلول رێگری له تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵی كه‌رنه‌ڤاڵی به‌ڵێ له یاریگای سلێمانی بكات وه هه‌روه‌ها له نزیك یاریگاكه‌ش روماڵ بكات.
97.20ی ئه‌یلول له كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سلێمانی له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی باره‌گاكه له په‌خشی راسته‌وخۆدا رێگری له بژار ده‌باغ په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵ بكات.
98.21 ی ئه‌یلول سه‌ره‌ڕای بانگێشتكردنیان بۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی رێگری ده‌كرێت له كه‌ناڵه‌كانی (كه‌ی ئێن ئێن، په‌یام، ئێن ئاڕ تی) بچنه ژوره‌وه بۆ روماڵی كۆبونه‌وه‌كه.
99.23 ی ئه‌یلول له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی هێزی ئاسایشی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له نزیك كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له شاری كه‌ركوك له په‌خشی راسته‌وخۆدا رێگری له ئاسۆ ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵ بكات.
100.24 ی ئه‌یلول له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێم تایبه‌ت به پرۆسه‌ی گشت پرسی له ناحیه‌ی پیرمامی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر رێگری له كه‌ناڵه‌كانی(ئێن ئاڕ تی، كه‌ی ئێن ئێن، رۆژنیوز، په‌یام) ده‌كرێت روماڵبكهن.
101.25 ی ئه‌یلول له رۆژی گشتپرسی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی له خوێندنگای بارزانی نه‌مر له شاری هه‌ولێر رێگری له ئارام حسێن په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵی پرۆسه‌كه بكات.
102.25ی ئه‌یلول له رۆژی گشتپرسی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی له خوێندنگه‌كانی ئه‌حمه‌دی خانی و قازی محمه‌مه‌د له شاری سلێمانی رێگری له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت روماڵی پڕۆسه‌كه بكات.
103.25ی ئه‌یلول رۆژی گشتپرسی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی له شاری هه‌ولێر رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی (هێرش قادر و محمه‌مه‌د ئیدریس) روماڵ بكات.
104.25 ی ئه‌یلول له رۆژی گشتپرسی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی له خوێندنگای شیرین له شاری سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خوێندنگاكه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ستنیشانكرابوو بۆ روماڵی رۆژنامه‌وانی به‌ڵام رێگریی له (ژاڵه محه‌مه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی، پشتیوان جه‌مال په‌یامنێری سایتی وێستگه نیوز،پێشكه‌وت عه‌بدوڵا په‌یامنێری كه‌ناڵی رادیۆی نه‌وا، رۆژنامه‌نوس جه‌مال سه‌رگه‌تی ، بڕیار نامیق په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، شكور محمد په‌یامنێری كه‌ناڵی هنا به‌غداد، عه‌لی عومه‌ر په‌یامنێری سایتی دواڕۆژ، هاوكار یاسین په‌یامنێری كه‌ناڵی رووداو) ده‌كرێت له روماڵكردنی پڕۆسه‌كه.
تشرینی یه‌كه‌م
105.16 ی تشرینی یه‌كه‌م له شاری هه‌ولێر و له‌كاتی هاتنی هاوڵاتیانی شاری كه‌ركوك بۆ شاری هه‌ولێر به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی شاری كه‌ركوكه‌وه، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه رێگری له تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی (رێبوار كاكه‌یی و كارزان كه‌ریم) روماڵ بكه‌ن و دواتر لێیان ده‌ده‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكهیاندا ده‌گرن.
106.16 ی تشرینی یه‌كه‌م دوو كه‌سی چه‌كدار هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نوسینگه‌ی كه‌ناڵی عێراقیه له شاری سلێمانی و هه‌ڕه‌شه له عه‌مار حكمه‌ت په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن نوسینگه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
107.16 ی تشرینی یه‌كه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رێگری له تیمه‌كانی كه‌ناڵی كوردسات ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئامێره‌كانیان ده‌گرن بۆ ماوه‌ی 7 كاتژمێر.
108.17ی تشرینی یه‌كه‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك بڕیاردرا هه‌ردوو كه‌ناڵ (كوردستان24 و رووداو) له روماڵكردن قه‌ده‌غه‌بكرێن و له‌شاری كه‌ركوك ده‌ربكرێن.
109.18ی تشرینی یه‌كه‌م له‌كاتی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی دوزخورماتوو له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر سوركێو محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری سایتی په‌ره‌گراف و لێیده‌ده‌ن.
110.18 ی تشرینی یه‌كه‌م له‌كاتی خۆپیشاندانی هاوڵاتیامنی دوز خورماتوو له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر سۆران حسێن رۆژنامه‌نوس له ئاژانسی رۆژ نیوز و لێیده‌ده‌ن.
111.19ی تشرینی یه‌كه‌م له‌كاتی گردبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له پاركی ئازادی شاری سلێمانیدا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوس سۆران حسێن په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژ نیوز و رێگریی لێده‌كرێت.
112.20ی تشرینی یه‌كه‌م له قه‌زای پردێی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك له كاتی روماڵكردنی پێكدادانه چه‌كداریه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقییه‌كان له په‌خشی راسته‌وخۆدا له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رۆكان جاف په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌رده‌كرێت به بیانوی دروستكردنی فیتنه و ئاژاوه.
113.20 ی تشرینی یه‌كه‌م له كاتی روماڵكردنی پێكدادانه چه‌كداریه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان له بازگه‌یه‌كی نزیك ناحیه‌ی ته‌ق ته‌ق رێگری له خالید محه‌مه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كرێت روماڵ بكات.
114.25 ی تشرینی یه‌كه‌م به‌هۆی روماڵكردنی روداوه‌كانی شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن جه‌وده‌ت عه‌سافی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی میحوه‌ری كه‌ركوكی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر رۆكان جاف به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی ئێن ئاڕ تی له شاری كه‌كوك تۆمارده‌كرێت و به هۆیه‌وه رۆكان جاف شاری كه‌ركوكی جێهێشتوه‌و هه‌ڵهاتوه.
115.25 ی تشرینی یه‌كه‌م به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌ری كه‌ركوك كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی روماڵكردنی شاری كه‌ركوكی لێقه‌ده‌غه ده‌كرێت.
116.29ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر نوسینگه‌ی ئێن ئاڕ تی له شاری هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای بونی هێزی ئه‌منی به‌ڵام خۆپیشانده‌ران هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و به‌شێكی زۆری ئامێره‌كان ده‌شكێنن و تاڵانی ده‌كه‌ن، وه هه‌وڵی سوتاندنی كه‌ناڵه‌كه ده‌درێت، زیانێكی ماددی زۆر به‌ر كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌وێت كه به یه‌ك ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
117.29ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر نوسینگه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له شاری دهۆك و زیانی ماددی به‌ر نوسینگه‌كه ده‌كه‌وێت.
118.29ی تشرینی یه‌كه‌م له ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستاندا له شاری هه‌ولێر، له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه كه خۆیان به چالاكوانانی مه‌ده‌نی نیشانده‌ده‌ن هێرش ده‌كرێته سه‌ر به‌شێك له رۆژنامه‌نوسان و كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌شكێنن، رۆژنامه‌نوسه‌كان بریتین له (قه‌ره‌چوغ ئه‌نوه‌ر په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز، ساڵح هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، رێبوار كاكه‌ی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، وه‌لی سالم په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام).
119.29 ی تشرینی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر رادیۆی ئاشتی له قه‌زای زاخۆی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك و رادیۆكه ده‌سوتێندرێت.
120.29 ی تشرینی یه‌كه‌م له قه‌زای داقوق له باشوری پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نوس ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی و به به‌رچاوی خێزانه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ شه‌هیدی ده‌كه‌ن.
تشرینی دووه‌م
121.1 ی تشرینی دووه‌م له كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایانی نارازی له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا له شاری سلێمانی هێرش ده‌كرێته سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی (كه‌ی ئێن ئێن، رووداو، وار تیڤی، كوردستان 24، ئێن ئاڕ تی).
122. 1ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی نوسینهكانییهوه كه به‌شێكی زۆری تایبه‌تبوه به پرۆسه‌ی ریفۆاندۆم رۆژنامه‌نوس جیهاد علی حه‌مید كه دانیشتوی شاری هه‌ولێره هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه.
123.9ی تشرینی دووه‌م، هێمن مامه‌ند رایگه‌یاند"له ژماره‌یه‌كی مۆبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه" وتی" هه‌مان نامه بۆ پێنج هاورێی ترم نێردراوه".
124.25 ی تشرینی دووه‌م به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له سه‌ر بارودۆخی شاری خورماتوو، له‌بازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، ئاسۆ ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له‌لایه‌ن چه‌ند كارمه‌ندێكی بازگه‌كه‌وه بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
125.27 ی تشرینی دووه‌م له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌و به ماتۆرسكیل ده‌ستڕێژی گوله ده‌كرێت له ماڵی رۆژنامه‌نوس حه‌یده‌ر ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان له شاری كفری.
126.27 ی تشرینی دووه‌م له كاتی به‌رێوه‌چونی مه‌راسیمی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بۆ هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر، به‌بیانوی نه‌بونی ناویان له لیستی بانگێشتكراوان رێگری له هه‌ژار ئه‌نوه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی رۆژنیوز ده‌كرێت روماڵی چالاكیه‌كه بكات.
127.28 ی تشرینی دووه‌م به هۆی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی (به‌یانی باش كه‌ركوك) له كه‌ناڵی كه‌ركوك تیڤی به جل و به‌رگی كوردیه‌وه، له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی دژه‌تیرۆری عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له نێرگز قادر، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ده‌كرێت.
كانونی یه‌كه‌م
128.6 ی كانونی یه‌كه‌م له كاتی به‌رێوه‌چونی كۆنفرانسی رۆشنبیری و توندوتیژی، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر، به‌بیانوی نه‌بونی ناویان له لیستی بانگێشتكراواندا رێگری له كه‌ناڵی رۆژنیوز ده‌كرێت روماڵی چالاكیه‌كه بكات.
129.13 ی كانونی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له سه‌ر بارودۆخی ئاواره‌كانی شاری خورماتوو له ناحیه‌ی زینانه، له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منیه‌كانی گه‌رمیانه‌وه رێگری له ئارام به‌ختیار په‌یامنێری ئێن ئاڕتی ده‌كرێت .
130.رۆژی یه‌كشه‌مه، 17ی كانوونی یه‌كه‌م، (گریڤان فه‌رمان) كامێرامانی كه‌ناڵی NRT له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری سلێمانی له شه‌قامی سالم له نزیك باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان كامێرای (فلای كام)ی هه‌ڵدابوو به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند پاسه‌وانێكی باره‌گای لقی چواری پارتی ده‌سبه‌سه‌ركراوه. وتی: "له كاتژمێر 10ی به‌یانی تاوه‌كو 8ی ئێواره ده‌ستبه‌سه‌ر بوم، له‌سه‌ره‌تادا له‌لقی چوار ده‌ست به‌سه‌ر كرام و دواتر و گوازرامه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرادیه‌تی پارتی، نوسراوێكیان بۆ كردم و پێیان ده‌وتم تۆ ئیتڵاعاتی ئێرانی، له كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆوه ره‌وانه‌ی ئاسایشی رزگاری كرام، دواتر ره‌وانه‌ی ئاسایشی گشتی كرام، كامێراكهشم له لقی چوار گیراوه".
131.رۆژی یه‌كشه‌مه، رۆژی 17ی كانوی یه‌كه‌م، (عه‌مار حیكمه‌ت) په‌یامنێری كه‌ناڵی (ئه‌لعێراقیه)و (ئاری ئه‌مین) وێنه‌گر، ریگرییان لێكرا روماڵی خۆپیشاندانی سلێمانی بكه‌ن.
132.رۆژی دووشه‌ممه، به‌رواری 18ی كانوونی یه‌كه‌م، (بڕیار نامیق) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یامنێرانی تۆڕی میدیای گۆڕان، به میترۆی ووت: "له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای سه‌یدسادق، (ئه‌بوبه‌كر حسێن) په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێیدراوه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و نیو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه".
133.18 ی كانونی یه‌كه‌م،پێشكه‌وت عه‌بدوڵا په‌یامنێری رادیۆ و ماڵپه‌ری نه‌وا به‌میترۆی وت" له‌به‌رده‌م فولكه‌ی كانێسكان له شاری سلێمانی، پاش كۆتای هاتنی كۆبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆراِن و یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشكرایه سه‌رم و كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكهمیان لێسه‌ندم، باجی كاركردنهكهشیان لێسه‌ندم، هه‌مان رۆژ له شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند خۆپیشاندهرێكهوه په‌لامار درام".
134.رۆژی دووشه‌ممه، به‌رواری 18ی كانوونی یه‌كه‌م، (ژاڵه محه‌مه‌د) په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT به میترۆی وت: "له‌گه‌ڵ (رێباز ئیبراهیم)ی كامێرامان، له‌كاتی سوتانی باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون، له‌لایه‌ن چه‌ند كادرێكی ئه‌و حزبه‌وه هێرشكرایه سه‌رمان و جنێویان پێداین و سوكایه‌تیان پێكردین و هاتن لێمان بده‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه پارێزگاریمان لێكرا.
135.رۆژی دووشه‌ممه، به‌رواری 18ی كانوونی یه‌كه‌م، (هه‌رێم بورهان)، كامێرامانی تۆڕی میدیای رووداو، به میترۆی ووت: "له‌سه‌ره‌تای شه‌قامی مه‌وله‌وی، بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كامێراكهماندا گیرا و دواتر كامێراكه‌یان پێداینهوه".
136.رۆژی دووشه‌ممه، به‌رواری 18ی كانوونی یه‌كه‌م، (دانا عومه‌ر) په‌یامنێری رۆژنیوز بۆ میترۆی وتی: "دوێنێ ڕووماڵی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كان و خۆپیشانده‌رانم ئه‌كرد له شه‌قامی مه‌وله‌وی له سلێمانی، زیاتر له 20 جار به‌ر گازی فرمێسك‌ڕێژ كه‌وتم، جارێكیش به گوله‌ی پلاستیك لێیان دام و به‌ر سكم كه‌وت به‌وهۆیه‌وه برینداربووم".
137.رۆژی دوشه‌ممه، 18ی كانوونی یه‌كه‌م، (دانا سۆفی برایم) په‌یامنێری سایتی خه‌ندان له سنوری راپه‌ڕین، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه به‌چه‌ك په‌لاماردرا و سه‌ری له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه شكێنرا.
138.رۆژی دوشه‌ممه، 18ی كانونی یه‌كه‌م، له‌قه‌زای ره‌واندوز، هه‌ردوو تیمی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵی ئاسمانی رێگا و كه‌ناڵی KNN له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و قه‌زایه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانی كۆمه‌ڵێك گه‌نج بكه‌ن له ناوه‌ندی قه‌زاكه.
139.18ی كانونی یه‌كه‌م، له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رانیه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریی له ئومێد ره‌سول په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده، توانا عومه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات ده‌كرێت روماڵی برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، دواتریش په‌لامار ده‌درێن.
140.18 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری رانیه، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر كه‌ناڵی ناوخۆی رانیه‌و ده‌سوتێندرێت.
141.18 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی روماڵ خۆپیشاندانه‌كانی شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، هاوكار موسته‌فا په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز به‌به‌رد بریندار ده‌كرێت.
142.19ی كانونی یه‌كه‌م، هێزێكی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا و په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئار تی و ئێن ئار تی عه‌ره‌بی و ئێن ئار تی دوو له شاری سلێمانی و په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌یان راگرت.
143.18 ی كانونی یه‌كه‌م، له كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (ئاری لوقمان و هێمن ئه‌حمه‌د) رێگریان لێده‌كرێت روماڵبكهن.
144.19ی كانونی یه‌كه‌م، به گازی فرمێسك رێژه (رۆزه محه‌مه‌د) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژینوز له شاری سلێمانی بریندار دهبكرێت.
145.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕین، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له علی قادر په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز ده‌كرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
146.19 ی كانونی یه‌كه‌م، به‌هۆی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتییهوه، هه‌ریه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی رێگا، بانگه‌واز، عه‌شتار په‌خشه‌كانیان راگیراوه.
147.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی له شاری سلێمانی، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی به‌شێك له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له (محه‌مه‌د عه‌لی و یونس كلیج) فۆتۆگرافه‌ر له ئاژانسی ئه‌نادۆڵ روماڵبكهن وه دواتر تاكو دره‌نگانێكی شه‌و ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن.
148.19ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری رانیه، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر باره‌گای هه‌ردوو رادیۆی مه‌شخه‌ڵان و ده‌نگی یه‌كگرتوو، ده‌سوتێندرێن.
149.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن (ئاری لوقمان و هێمن ئه‌حمه‌د) به‌هۆیه‌وه بریندارده‌بن.
150.رۆژی سێشه‌ممه 19ی كانوونی یه‌كه‌م، جه‌لال محه‌مه‌د، په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام، به میترۆی وت:"له‌گه‌ڵ كامێرامانهكهم نزار ئه‌حمه‌د روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانیمان ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه دوجار په‌لامار دراین و ده‌ستبه‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌له رۆژنامهوانیهكانماندا گیرا."
151.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانوونی یه‌كه‌م، (سوهه‌یب ساڵح) په‌یامنێری كه‌ناڵی (ئه‌لغه‌د)ی ئیماراتی، به‌میترۆی ووت: "له شه‌قامی سالم كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا هێزێكی ئه‌منی هاتن و كامێراكه‌یان لێسه‌ندین".
152.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری كۆیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
153.19ی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن ئاسایشی سه‌ید سادقه‌وه به بیانوی روماڵی خۆپیشاندان وهاندانی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هاوكار موسته‌فا، په‌یامنێری ئاژانسی رۆژنیوز ده‌رده‌كرێت.
154.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی خوپیشاندانه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
155.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانوی یه‌كه‌م، كارزان تاریق، په‌یامنێری NRT به میترۆی ووت: "له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ كامێرامانهكهم لێدوانم له هاوڵاتییه‌ك وه‌رده‌گرت، كه‌سێك به به‌رگی مه‌ده‌نی كه چه‌كی پێ‌بوو هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردین شوێنه‌كه به جێبهێڵین".
156.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانونی یه‌كه‌م، (بژار ده‌باغ) په‌یامنێری NRT به میترۆی ووت: "له‌گه‌ڵ كامێرامانی كه‌ناڵه‌كه (ئاڤار حامید) له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی هێزێكی ئه‌منی په‌لاماری داین و كامێراكه‌یان شكاندین".
157.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ،له نزیك وێستگه‌ی كاره‌بای گازی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه ته‌قه له تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت.
158.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانوونی یه‌كه‌م، (وریا حه‌مه كه‌ریم) په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌میترۆی ووت: "پاسه‌وانه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له هه‌ڵه‌بجه كامێراكه‌یان شكاندین و په‌لاماری منیشیاندا".
159.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانوونی یه‌كه‌م، (عه‌لی قادر) په‌یامنێری سایتی رۆژنیوز به‌میترۆی وت: "له قه‌زای قه‌ڵادزێ خۆپیشانده‌ران ویستیان بچنه به‌رده‌م قائیمقامیه‌ت و هه‌وڵمدا روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌م، له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه هێرش كرایه سه‌رم رێگرییان لێكردم".
160.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانوونی یه‌كه‌م، (سابیر عه‌بدوڵڵا) په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN به میترۆی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ (ئاوات عومه‌ر)ی كامێرامان چوین بۆ روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ، له لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه په‌لاماردراین و كامێراكه‌شیان شكاندین و بردیان".
161.رۆژی سێشه‌ممه، 19ی كانوونی یه‌كه‌م، (ئاری لوقمان) په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN به‌میترۆی وت: "له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه هێرشكرایه سه‌رم و رێگه‌یان نه‌دا روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌م".
162.19ی كانوونی یه‌كه‌م، (ئاری سابیر) په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN له شارۆچكه‌ی كۆیه، به میترۆی ووت:"له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كۆیه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه هێرشكرایه سه‌رم و رێگه‌یان نه‌دا روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ین".
163.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی قه‌زای شاره‌زور، رێگری له كه‌ناڵه‌كانی په‌یام، كه‌ی ئێن ئێن، سپێده ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زاكه بكه‌ن.
164.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له كاتی سوتاندنی باره‌گایه‌كی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ته‌كیه‌ی كاكه‌مه‌ند، له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن.
165.19 ی كانونی یه‌كه‌م،له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رۆژنامه‌نوس سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین بۆماوه‌ی 2 رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
166.19ی كانونی یه‌كه‌م، به‌تۆمه‌تی روماڵكردنی خۆپیشاندان و هاندانی خه‌ڵك بۆ توندوتیژی له‌لایه‌ن ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر_ كۆیه فه‌رمانی گرتن بۆ ئاری سابیر په‌یامنێری كه‌ی ئێن ئێن ده‌ركرا.
167.19 ی كانونی یه‌كه‌م، له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری رانیه دوگهنج به چه‌قۆوه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر موخلیس ئه‌حمه‌د عه‌وڵا په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگی یه‌كگرتو، هاوكاتیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ری.
168.20ی كانونی یه‌كه‌م، به گازی فرمێسكرێژی هێزه ئه‌منیه‌كان، چه‌ند جارێك (شه‌ماڵ حه‌سه‌ن) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز له شاری رانیه بریندارده‌كرێت.
169.20ی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی رۆژنامه‌نوسی وه‌رزشی دانه‌ر ئه‌سڵان ده‌ستگیرده‌كرێت.
170.20 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه، (جیهاد هه‌ورامی) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز به‌به‌رد بریندارده‌كرێت.
171.20 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له په‌خشی راسته‌وخۆدا، رێگری له تیمێكی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌كرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن.
172.20ی كانونی یه‌كه‌م، به بیانوی روماڵكردنی خۆپیشاندان و هاندانی هاوڵاتیان بۆ توندوتیژی، له‌لایه‌ن ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر_كۆیه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر خالد محه‌مه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له شاری كۆیه تۆمار ده‌كرێت.
173.20 ی كانونی یه‌كه‌م، له بازاڕی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگری له هێرش قادر په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌كرێت هه‌رچه‌نده خۆی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه به‌ڵام دانیشتوی شاری هه‌ولێره بۆ سه‌ردانی كه‌س وكاری هاتبوه سلێمانی به‌ڵام ده‌ستگیرده‌كرێت.
174.20 ی كانونی یه‌كه‌م، ئاری سابیر به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن له‌شاری كۆیه به‌میترۆی وت "له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر نوسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان و سوتێندرا".
175.20 ی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن ئاسایشی ئاكرێ، رۆژنامه‌نوس دیفاع هه‌ركی په‌یامنێری كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
176.21ی كانونی یه‌كه‌م، به گازی فرمێسكرێژی هێزه ئه‌منییه‌كان، چه‌ند جارێك (شه‌ماڵ حه‌سه‌ن) په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز له شاری رانیه بریندارده‌كرێت.
177.22ی كانونی یه‌كه‌م، له‌به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌پاساوی وێنه‌گرتن هێرش ده‌كرێته سه‌ر هێمن حه‌سه‌ن رۆژنامه‌نوس له سایتی خه‌ندان، دواتر ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
178.22 ی كانونی یه‌كه‌م، هه‌رێم به‌هادین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له‌تۆڕی میدیای خه‌ڵك به‌سه‌نته‌ری میترۆی وت" له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریشیدا، به‌رده‌وام رێگری له كاری په‌یامنێرمان (نزار جه‌زا) له شاری سلێمانی كراوه و هه‌ڕه‌شه‌ش له په‌یامنێرمان (ئارام سه‌ردار) له شاری هه‌ولێر كراوه له رێی مۆبایله‌وه.چه‌ند رۆژێكیشه له رێی ژماره‌ی نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه له كارمه‌ندانی به‌شی هه‌واڵ و هه‌ردوو به‌رپرسی كارگێڕی و دارایی (ئه‌حمه‌د مه‌حمود) و به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار (هه‌رێم به‌هادین) ده‌كرێت، تا رێگر بن له‌به‌رده‌م هه‌واڵ و روماڵهكانمان سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان.هاوكات له‌م ماوه‌یه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كان سه‌ریان هه‌ڵداوه، هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له به‌رپرسی شهفتهكان كراوه".
179.22ی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوه‌ندی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه رێگریی له جیهاد هه‌ورامی په‌یامنێری ئاژانسی رۆژ نیوز ده‌كرێت كاری رۆژنامه‌وانی خۆی بكات.
180.23ی كانونی یه‌كه‌م، باهۆز نه‌سره‌دین رۆژنامه‌نوس له دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
181.23ی كانونی یه‌كه‌م، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه‌وه به‌پاساوی هاندانی خه‌ڵك بۆتوندوتیژی رۆژنامه‌نوس دره‌و مه‌هدی ده‌ستگیرده‌كرێت.
182.24ی كانونی یه‌كه‌م، له‌به‌رده‌م دادگای سیڵمانی (ئاڤار حه‌مید) وێنه‌گری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، له‌كاتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت.
183.24 ی كانونی یه‌كه‌م، له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی هه‌ردوو رۆژنامه‌نوسی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی (خه‌بات نه‌وزاد و سوهه‌یب ئه‌حمه‌د) له كاتی گه‌شتكردنیان بۆشاری به‌غداد له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كه‌وه رێگریان لێده‌كرێت و بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
184.24ی كانونی یه‌كه‌م، له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه رێگری له توانا باباعلی عیسا په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگی كوردستان ده‌كرێت، ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا ده‌گیرێت.
185.26 ی كانونی یه‌كه‌م، هه‌رێم به‌هادین به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له‌تۆڕی میدیای خه‌ڵك به‌سه‌نته‌ری میترۆی وت "، هه‌وڵ ده‌درێت بۆ هاك كردنی په‌یجی تۆڕی میدیای خه‌ڵك و هێرشی ئه‌لكترۆنی بۆ سه‌ر وێبسایتی تۆڕه‌كه‌مان، پێشتر و له هه‌ندێك كاتدا كه ده‌سه‌ڵات باری لاربووه، له رێی هێرشی ئه‌لكترۆنی به‌رده‌وام ئه‌تاك كراوه‌ته سه‌ر وێب سایته‌كه‌مان و ناو به‌ناو به‌و هۆیه‌وه، رووماڵی وێبسایته‌كه‌مان بۆ چه‌ندین كاتژمێر له كاركردن وه‌ستاوه.".
186.26ی كانونی یه‌كه‌م، رزگار جه‌بار په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی له چه‌مچه‌ماڵ به میترۆی وت "18 ی مانگ كاتی خۆپیشاندانه‌كان له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێ كه‌وتین بۆ ناو بازاڕی قه‌زاكه، چه‌ند خۆپیشانده‌رێك په‌لاماری داموده‌زگاكانی ده‌دا، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه رێگریم لێكرا روماڵی بكه‌م، 19 ی مانگیش كاتێك خۆپیشاندانه‌كان گرژتر وتوندتر ببوه‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كان به گازی فرمێسكڕێژو گولله‌ی زیندو راویان نامو نه‌یانهێشت روماڵ بكه‌م، به ئه‌سته‌م لێیان ده‌رباز بووم به‌ڵام بۆ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كه حوكمی سه‌ربازی به‌سه‌ر قهزاكهده سه‌پێندا به ته‌له‌فۆن ئاگاداركرامه‌وه كه ماڵم جێبهێڵم چونكه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنم بۆ ده‌ركراوه".
راسپارده
•پێویسته داموده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان گره‌نتی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن كه به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی رێكخراوه له‌پاڵ یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ربه‌ست نه‌خه‌نه به‌رده‌م ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسان.
•ئازادی بیروڕا و راده‌ربڕین به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه مافێكی سروشتی و یاساییه ناكرێت به‌هیچ پاساوێك پێشێلبكرێت.
•ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی پێویسته رۆڵی خۆیان بگێڕن له پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و دادگاییكردنی سه‌رپێچیكه‌ران به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
•ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی بونه‌ته هۆی برینداركردن، ده‌ستگیركردن، داخستنی ئۆفیسی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و تاڵانكردنیان، شكاندن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێن و كۆتایی به‌دیارده‌ی ده‌ربازبون له‌سزا بهێنرێت و قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی رۆژنامه‌نوس بكرێته‌وه. هه‌وڵبدرێت بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندن و هه‌ردولا هانبدرێن له‌سه‌ر رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری یاسا و كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه.
•پێویسته كۆسپه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌نوس له‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی زانیاری لاببرێت، هه‌موو زانیارییه حكومییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی نهێنیدا پۆلێن نه‌كرێت، به‌ڵكو به پشتبه‌ستن به بڕگه‌كانی یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری كارئاسانی بۆ رۆژنامه‌نوسان بكرێت.
•له‌كاتی لادان و تاوان و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كارمه‌ندی بواری گشتی یاسا رێگه‌ی داوه ئه‌و كارانه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت، بۆیه باشتره له‌بری سانسۆر و رێوشوێنه یاساییه‌كان ئه‌و كه‌سانه رێگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه هه‌ڵبژێرن، با به‌رپرسانی حكومی و حزبی ره‌خنه قبوڵ بكه‌ن و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ باشتركردنی كاره‌كانیان لێی بڕوانن.
•ناكرێت "ناپیشه‌یی بوون"ی رۆژنامه‌نوسان بكرێته بیانو بۆ ئه‌نجامدانی توندوتیژی، یان ئاماده‌بون له‌خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت بكرێته پاساو بۆ پێشێلكردنی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری.
•پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسان له‌چوارچێوه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و ئیتیكی كاری رۆژنامه‌نوسی كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و هاوسه‌نگی و بێلایه‌نی له‌داڕشتنی هه‌واڵ و به‌رنامه‌كانیاندا بپارێزن.
•پێویسته جیاكاری له‌نێوان كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا نه‌كرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری، به‌ڵكو رێگه به‌هه‌موو میدیاكان بدرێت به‌بێ به‌ربه‌ست روماڵی ئه‌و هه‌واڵ و روداوانه بكه‌ن كه جێی بایه‌خی خه‌ڵكن. خۆ ئه‌گه‌ر هۆكاری ئه‌منی هه‌ن بۆ رێگریكردن له روماڵ ئه‌وه ده‌بێت ئه‌و رێوشوێنانه بۆ هه‌موان بێت نه‌ك رێگه به‌چه‌ند كه‌ناڵێك بدرێت و بۆ ئه‌وانی تر رێگه دابخرێت و به‌ربه‌ست دابنرێت.
•پێویسته را‌گرتن (تهوقیفكردن)ی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی تایبه‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه نه‌مێنێت.
•جگه له‌پۆلیس هیچ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی بۆی نه‌بێت رۆژنامه‌نوس بانگ بكات، ئه‌ویش ته‌نها به‌فه‌رمانی دادوه‌ر بێت.
•راپۆرته‌كانی رێكخراوه بیانی و ناوخۆییه‌كانی داكۆكیكار له‌مافی رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانی مرۆڤ كه تایبه‌تن به‌پێشێلكاری و لادان، له‌لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن و له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه و ره‌تكردنه‌وه‌ی، كار له‌سه‌ر نه‌هێشتنیان بكرێت.
•ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پاراستن بۆ رۆژنامه‌نوسان دابینبكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت ژیانیان له‌مه‌ترسی بپارێزرێت.
•كێبڕكێكی كه‌ناڵه‌كان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی روداو و هه‌واڵه‌كان نابێت له‌سه‌ر حسابی پیشه‌یی بون و بێلایه‌نی بێت، ده‌بێت كه‌ناڵه‌كان ره‌چاوی وردی و راستگۆیی بكه‌ن و كاره‌كانیان دوربێت لهبزواندنی هه‌ست و سۆز و هاندان و به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك.
•هاندانی ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و، ته‌رخانكردنی پانتایی گونجاو بۆ ئه‌و ده‌نگ و لایه‌نانه‌ی پارێزگاری له‌ئاشتی ده‌كه‌ن و كاری بۆ ده‌كه‌ن.
•هه‌وڵدان بۆ به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه و دانیشتنی به‌رپرسانی میدیا له‌كوردستان له‌پێناو داڕشتنی ستراتیژیه‌تی كاری هاوبه‌ش كه بتوانێت بۆ قۆناغه‌كانی داهاتو گونجاو بێت.