لە سلێمانی ژنێک هاوسەرەکەی و خووشکەکەی لە ژووری نووستندا پێکەوە گرت

لە شاری سلێمانی ژنێک کە خاوەنی دوو مناڵە، خووشکەکەی و هاوسەرەکەی پێکەوە لە ژووری نووستندا گرت.
ماڵپەڕی وشە چیرۆکی ژنێك دایكی دوو منداڵ دەگێرێتەوە کە چەندان ساڵ گوزەران و ژیان لەگەڵ پیاوەكەی و بەسەربردنی رۆژگار بە ئاسایی و ئاشتییانە، كەچی لە كۆتادا بینینی دیمەنەكانی خیانەتكردنی پیاوەكەی و خوشكی، كە هەردووكیان كەسی خۆی بوون، ژیانی لەبەرچاو تاریك بوو و لەگەڵ دوو منداڵەكەی ڕووی لە هەندەران كرد.

لەو چیرۆکەدا هاتووە " ژنەكە و دوو كوڕەكەی ئێستە لە دەرەوەی كوردستانن و پێشتر لە شاری سلێمانی بوون، لەگەڵ ئەو ژنە كە ناوی "سكاڵا"یە پێوەندی كرد و گفتوگۆی لەگەڵدا كرد، ئەو چیرۆكی خۆی دەگێڕێتەوە و سووریشە لەسەر ئەوەی بە هیچ شێوەیەك لە هاوسەرەكەی جیا نابێتەوە، بۆ ئەوەی پیاوەكەی نەتوانێ لەگەڵ خوشكەكەی هاوسەرگیری بكات.

لە پێوەندییەكی ڤیدیۆی سكاڵا لەگەڵ "وشە" ئەو باسی خیانەتی خوشك و هاوسەرەكەی دەكات و دەڵێ، هیچ كات بە خەیاڵم نەهاتووە ئەوانە خیانەتم لێ بكەن، چونكە هەردووكیان خۆشەویستترین كەسم بوون، لەو بڕوایەدا بووم ئەوان لە پێناوی من ئامادەن بمرن، كەچی لە پشتەوە چەقۆیان لێ دام و خیانەتیان لێ كردم، بەوهۆیەوە لە ماڵ و شار و وڵاتی خۆم ناچار بە ڕاكردنیان كردم.

سكاڵا وتی، ماوەی ساڵێكە ڕووداوەكە ڕووی داوە و من كوردستانم جێ هێشتووە، بەڵام تا ئێستەیش ئەو خیانەتە لە مێشكم پەنگی خواردووەتەوە و بەردەوام خەمبارم دەكات و هیچ كات ناتوانم باوەڕ بەخۆم بێنم كە ئەو كار و خیانەتكردنە بە كردەیی ڕووی داوە، دەمەوێ وا وێنای بكەم تەنیا خەیاڵە، بەڵام ئەوەیش ئەستەمە، چونكە بە چاوەكانی خۆم بینیمن و بە گوێیەكانی خۆم لە دەمی ئەوانەوە ڕاستییەكانم بیست، كەسێك لە ناو واقیعێكی تاڵی وەك ئەوەی ئێستە من تێیدا نەبێ، باوەڕ ناكات من لە چ دۆخێكی دەروونی و ئازار و مەینەتیدا دەژیم.

ئەو چیرۆکی خۆی و هاوسەرەكەی "فوئاد" دەگێڕێتەوە و دەڵێ، دوای ماوەیەك لە پێوەندی خۆشەویستی، هاوسەرگیریمان كرد، ماوەی هەشت ساڵ بەیەكەوە ژیاین،  بووین بە دایك و باوكی دوو كوڕ، لە ماوەی ئەو هەشت ساڵە دوو جار ناپاكی هاوسەرگیریی لێ كردم و لێی خۆش بووم، بەڵام ئەمجارە منی لەناو برد.

سەناری خوشكی سكاڵا دوو ساڵا پێوەندی لەگەڵ فوئادی هاوسەری هەبووە، سەرەتای پێوەندییەكەیش بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە سەناری خوشكی هەندێ كێشەی لەگەڵ براكانی هەبووە و ماوەیەك لە ماڵی ئەوان ماوەتەوە، ئیتر بەیانیان سكاڵا دەچوو بۆ دەوام و سەناری خوشكی و هاوسەری و دوو كوڕەكەی لە ماڵ دەمانەوە، لەوكاتەوە پێوەندییان دروست بووە و سەرەتایش بە پێوەندیی سەرجێی دەستیان پێ كردووە. سكاڵا دەڵێ، دوای چوونەوەی خوشكیشم بۆ ماڵی باوكم، كوڕەكانم چەندان جار پێیان وتم كە سەناری پووریان لە ماڵی ئێمە بوو، لە كاتێكدا من لە ماڵ نەبووم، ئەوان دەیانگوت، پوورم لەگەڵ باوكم یەكتریان ماچ كردووە و لە ژوورەوە بەیەكەوە ماونەتەوە، منیش بە سەنارم دەگوت و ئەویش ڕەتی دەكردەوە، خۆیشم نەمدەتوانی بیر لەوە بكەمەوە، چونكە ئەوە قێزەونترە لە قێزەونی.

سكاڵا هەست دەكات پیاوەكەی خیانەتی لێ دەكات و پێوەندی لەگەڵ ژنی تر هەیە، بەڵام هیچ كات بیری بۆ ئەوە نەچووە خوشكەكەی ئەو كەسە بێ، چونكە ئەوان بە ئاسایی لە ماڵی باوكی سكاڵا و خۆی دەیانتوانی یەكتر ببینن و شتێكی ئاسایی بوو، بۆیە سكاڵا بۆی قورس بوو دەستنیشانی ئەو ژنە بكات كە لەگەڵ فوئادی هاوسەری ڕێك كەوتووە.



PM:08:00:14/01/2018