ئایا تا ئێستا زانیوتە توێکڵی لیمۆ ئازاری جومگەکان ناهێڵێت
هیچ گومانێکی تێدا نیە کە لیمۆ بە یەکێک لە میوە تەندروستەکان دادەنرێت، ئەم میوەیە چەندین سودی تەندروستی هەیە و چارەسەرە بۆ چەندین نەخۆشی لەوانەش هەوکردنی قوڕگ، هەرس، قەبزی، کێشەکانی ددان، تا،دڵەکزێ، قەڵەوی، پەستانی بەرزی خوێن ، هەروەها بەرگری لەش بەهێز دەکات ، خوێن پاک دەکاتەوە و چەندین ڤیتامین وکانزای بەسودیشی تێدایە .
لیمۆ سەرەڕای ئەم هەموو سودە توێکڵەکەشی بەکاردێت بۆ نەهێستنی ئازاری جومگەکان. لەبەر ئەوەی توێکڵی لیمۆ دژە هەوکردن و بەکتریایە کە زۆر کاریگەری هەیە لە نەهێشتنی ئازاری جومگەکاندا.
شارەزایان لەتوێکڵی لیمۆدا جۆرە ڕۆنێک بەدی دەکەن کە یارمەتی هێور بونەوەی مووەلولەکانی خوێن دەدات.
- دەتوانی چەند پارچە توێکڵێکی لیمۆ بهێنینی ڕاستەوخۆ بیدەی لە جێگای ئازارەکە و بە باندجێک بیپێچی بۆ ماوەی ١-٢ کاتژمێر.
سەرچاوە: Elemental Life
وە:هە-ف
PM:11:48:15/01/2018