بەوێنە.. بۆ پشتگیری لە بارین کۆبانی خانمە ئەکتەرێک جەستەی خۆی دەردەخارت

هونه‌رمه‌ند نادیه‌ به‌شار بۆ پشگریری لە کچە شەڕڤان بارین کۆبانێ به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كرده‌ كارێكی هونه‌ری و به‌ جه‌سته‌ی خۆی له‌ پێناو نیشاندانی ئازاری لاشه‌ی ئه‌وان نمایش ده‌كات.

نادیا به‌شار كه‌ ئێسته‌ له‌ یۆنان ده‌ژی، له‌ لێدوانێكدا راگه‌یاند "‌ جه‌سته‌ی ئه‌و له‌ لاشه‌ی كچ و ژنانی ئێزیدی و كچه‌ شه‌ڕڤانی كورد له‌ رۆژئاڤای كوردستان و بارین كۆبانی زیاتر نییه‌ و دژی ئۆپۆزسیۆنی سووری و هێزه‌ داگیركاره‌كانی توركیا هه‌ڵوێستی نواندووه‌ و ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێ له‌ رێی هۆنه‌ر و جه‌سته‌ی خۆمه‌وه‌، پێشانی هه‌موو دنیا و هێزه‌ داگیركاره‌ توركی و سووری و ئه‌وانی تر بده‌م كه‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌ر كوێ بێت، به‌ هیچ شه‌ڕ و كوشتار و كاره‌سات و جینوساید و ئه‌نفالێك له‌ناو ناچێت، ئێسته‌ وه‌ك ژنێكی كورد و ئێزیدی به‌رانبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ ده‌وه‌ستم".

نادیا له‌ باره‌ی نەگەڕانەوەی بۆ‌ هه‌رێمی كوردستان و بە ماڵپەڕی وشەی راگەیاندووە "من ناتوانم له‌ هه‌رێمی كوردستان كاره‌ هونه‌رییه‌كانم وه‌ك خۆ رووتكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌م، تێڕوانینه‌كانم له‌گه‌ڵ نه‌ریتی كوردستان ناگونجێن و جیاوازه‌، بۆیه‌ من له‌ یۆنان زیاتر ده‌توانم له‌ رێی هونه‌ری تایبه‌تی خۆم، خزمه‌ت به‌ كوردستان و كچ و ژنانی ئێزیدی و شه‌ڕڤانانی ڕۆژئاڤای كوردستان و عه‌فرین و هێزه‌كانی تری كوردستان".

نادیه‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ دایك بووه‌ و خێزانداره‌ و دوو منداڵی هه‌یه‌ و دوای ئه‌وه‌ شنگال كه‌وته‌ ده‌ست داعش، چووه‌ وڵاتی یۆنان و  ئێسته‌ له‌وێ نیشته‌جێیه‌.



PM:03:05:03/02/2018